پۆلیسی ئەڵمانیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ قرژاڵێک دەردەکات.
دوای ئەوەی پۆلیسی شاری فرایبۆرگ لە باشووری ئەڵمانیا لەلایەن ژنێکەوە ئاگادارکرایەوە لە بوونی گیاندارێکی نامۆ لە ماڵەکەی، پۆلیس دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداوەکە و دەبینن قرژاڵێک چووەتە خانووەکەی.
ئەفسەری پۆلیسەکان، فەرمانی دەستگریکردن بۆ قرژاڵەکە دەردەکەن و لە ماڵەکە دەیبەنە دەرەوە.