وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازیی لە رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کرد و ڕایگەیاند، پێویستە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی شنگال و بەتایبەتی ئەو قوربانییانەی جینۆسایدی شنگال لەبەرچاو بگیرێن و لە پێشینەی پلانەکاندابن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر شنگال دەڵێ" پێشوازی لەو رێککەوتنە دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسیی و ئەمنیەکانی شنگال. ئەمریکا هیواخوازە کە ئەو رێککەوتنە دۆخێکی گونجاو بهێنێتە ئاراوە و ببێتە هۆی ئەوەی کە ئاوارەکانی دەستی داعش بە ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، بەرژەوەندییەکانی شنگال و بەتایبەت قوربانییانی جینۆساید، دەبێ لە سەرەتای هەر پلانێکدا بن بۆ ئارامی و ئاسایشی شنگال.
هونەرمەندێکی بەریتانی بەناوی (فیلیپ تارڤەر) دایکە تەمەن 86 ساڵانەکەی سەردەبڕێت و سەری دەیخاتە ناوبەفرگرەوە. تارڤەری تەمەن 47 ساڵان، بە خەنجەر دایکی سەربڕیوە و سەری لە لاشەی جیا کردۆتەوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە تارڤەر کاتێک تاوانەکەی کردووە، لەژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرەکاندا بووە. 1 باوکی فیلیپ بە پۆلیسی وتووە" پێش ئەنجامدانی تاوانەکە، هەستیکردووە کوڕەکەی "فیلیپ" هەڵسوکەوتی نامۆ دەکات، بەڵام چاوەڕێی ئەوە نەبوون تاوانێکی لەو جۆرە بکات". ئەنجێلا تارڤەر، دایکی فیلیپ تارڤەر، تەمەنی 86 ساڵبوو، لە ساڵی 1991ەوە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لەناو جێگا کەوتبووە، بۆیە فیلیپ تارڤەر ناچاربوو خەرجییان بگرێتە ئەستۆ.
ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری سەرزێڕیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەلایەن پەکەکەوە "تیرۆر"کراوە و پێشتریش هەڕەشەی لێکراوە. ئاسایشی هەولێر: غازی ساڵح لەلایەن پەکەکەوە "تیرۆر"کراوە ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری سەرزێڕیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەلایەن پەکەکەوە "تیرۆر"کراوە و پێشتریش هەڕەشەی لێکراوە. دەقی راگەیاندراوەکە: ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ هەولێرەوە کاتژمێر 5:30 ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2020/10/8 (غازی ساڵح ئالیخان) بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی، لە گوندی بیگداودا ، بەدەستێکی ڕەش تیرۆر کرا. دوای لێکۆڵینەوەی ورد وهەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن (پەکەکە) ەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیروۆرکردنیان لێکردبوو. وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهید (غازی ساڵح ئالیخان) ، بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە دەکەین و ڕادەگەیێنین کە ئەم کردەوە تیرۆرستیە بێ وەڵام نابێت. هەروەها داوا لە هاونیشتمانیان وخەڵکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە ڵە ئاست ئەم کارە تیرۆریستیە، هەڵوێستیان هەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر
خانمە هونەرمەندی ناوداری سووری "ساریە سەواس" تووشی کۆرۆنا بووە و ئێستا لەژێر چاودێریدایە. سەواس پێشتر نیشانەکانی کۆرۆنای لێدەرکەوتبوو، بۆیە پشکنینی کرد و ئەنجامەکەشی ئەرێنی بوو، منداڵەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆیان نووسیوە" دایکە گیان خۆشمان ئەوێی، خوای گەورە زوو بتگەڕێنێتەوە بۆ ناومان، بیرت ئەکەین". ئەمە لە کاتێکدایە کە ساریە سەواس چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پشکنینی کۆرۆنای کردبوو، بەڵام ئەوکات نەرێنی دەرچووبوو. https://www.instagram.com/p/CFIAlDJnDTh/?utm_source=ig_embed&utm_campaign=embed_video_watch_again
حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیان لەبارەی شنگال بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی شنگال دەکات و دەبێ کۆتایی بە پەکەکە و هەموو ئەو گرووپانە بێت کە سەر بە ئەون. خاڵەکانی رێککەوتنی شنگال 1. هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ 2. حکومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەکات. 3. دامەزراندنی 2500 کەس لە خەڵکی شنگال و ئاوارەکانی و دروستکردنی هێزێکی نوێ. 4. کۆتاییهێنان بە پەکەکە و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان پێوەیەتی. 5. هیچ کەسێکی سەر بە پەکەکە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت. 6. هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ئیدارەکردنی دەکەن.
وهزارهتی دهرهوهی توركیا ڕایگەیاند، پێشوازی له رێككهوتنی نێوان حكومهتی عێراق و حكومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی شنگالەوە دەکەین و بۆ گەڕانەوەی ئارامیش بۆ ناوچەکە ئامادەی هاوکارین. وهزارهتی دهرهوهی توركیا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ "دوێنێ ههردوو حكومهتی ناوهندی عێراق و حكومهتی ههرێمی كوردستان رێككهوتنێكی ئهمنی و ئیدارییان لهبارهی چارهنووسی شنگالەوە کرد، پێشوازی لهم رێككهوتنه دهكهین". وهزارهتی دهرهوهی توركیا ئاماژەی بەوەشکرد "هیوادارین لهم رێككهوتنهدا بهرپرسان و لایهنه پهیوهندیدارهكانی نێو عێراق، كاربكهن بۆ دامهزراندن و سهپاندنی دهسهڵات له شنگال بۆ ریشهكێش كردنی پاشماوهكانی رێكخراوهكانی تیرۆریستی داعش و پهكهكه. بهتایبهتیش پهكهكه و درێژهپێدهرانیان كه ستهم و گوشاری زۆریان دهرههق بهئێزیدییهكان و خهڵكانی ناوچهكه كردووه، تاوهكو خەڵکی شنگال لە ئاسایش و ئارامیدا بگهڕێنهوه زێدی خۆیان و بهخۆشی بژین". لە راگەیەنراوەکەدا زیاتر هاتووە، ئامادهیی خۆمان دووپات دهكهینهوه بۆ هاوكاریكردن و پێكهوه كاركردن لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهكانی عێراق بهتایبهتیش له بواری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر له شنگال و ههموو ناوچهكانی دیكهش بۆ گهڕاندنهوهی ئارامی و ئاسایش بۆ عێراق".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 769کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 19تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٧) ١. پشکنین: (٥٤٠٢ پشکنینی نوێ)(١٤٦٧ هەولێر)(٧٢٠ سلێمانی، ١٦٥ گەرمیان)(٣٠١٦ دهۆك)(٣٤ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٦٩ تووشبووی نوێ)(٢١٧ هەولێر)(٢١٥ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)(٢٨٦ دهۆك)(٢٦ هەڵەبجە)٣. چاکبوون: (٤١٦ چاکبوون)(١٣٤ هەولێر)(٢٢ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)(٢٣١ دهۆك)(٧ هەڵەبجە)٤. مردن: (١٩ مردن)(٣ هەولێر)(٨ سلێمانی)(٧ دهۆك)(١ هەڵەبجە)ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٥١٩٩٥٨ (١٨٨٠١٧ هەولێر، ١٢٥٦٠١ سلێمانی، ٢٠١٦٤٧ دهۆك، ٤٦٩٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٥٥١٥٦ (٢٠١٧٢ هەولێر، ١٧٧٩٠ سلێمانی، ١٥٢٢٧ دهۆك، ١٩٦٧ هەڵەبجە)چاکبوون ٣٤٥٤٤ (١٥٣٥٣ هەولێر، ١٠٦٧٩ سلێمانی، ٦٦٥٠ دهۆك، ١٨٦٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٨٦٤٤ (٤٢٢٢ هەولێر، ٦١٠٩ سلێمانی، ٨٢٥٧ دهۆك، ٥٦ هەڵەبجە)مردن ١٩٦٨ (٥٩٧ هەولێر، ١٠٠٢ سلێمانی، ٣٢٠ دهۆك، ٤٩ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٠ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠
پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10 - 10 -2020 بخوێنەرەوە. کاورلەم چەند رۆژەی رابردو روبەڕوی چەند دۆخێکی نەخوازراو بویتەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەمو شتێک بەرەو باشی دەڕوات، لەروی پیشەییەوە سەرکەوتن چاوەڕوانت دەکات، پێویستە لە تەمەڵی دوربکەویتەوە، پەیوەندی سۆزدارییت بەرەو بەهێزی دەڕوات. گاهەمو شتێکی ئەمڕۆ بە خواستی تۆ نابێت، روبەڕوی بەربەست دەبیتەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا سەرقاڵیت بەهۆی کارەکەتەوە، لەروی تەندروستییەوە دوربکەوەرەوە لە نیگەرانی زۆر، دەنا توشی خەمۆکی دەبیت. دوانەلەلایەنی پیشەییەوە ئەنجامی کارەکانت بەوشێوەیە دەبێت کە خۆت دەتەوێت، ئەگەر ژیانی هاوسەرگیریت پێکهێناوە پێویستە زیاتر بایەخ بە هاوسەرەکەت بدەیت، کارێک مەکە ئازاری هەستی بدەیت، تەندروستیت باشە. قرژاڵئەگەر پلانی گەشتکردنت هەیە پێویستە زۆر وریای تەندروستیت بیت، دەنا توشی دۆخێکی نەخوازراو دەبیتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو کارەکانت لە کاتی خۆیدا بە ئەنجام دەگات، لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەتەوە ئامۆژگاری دەکرێیت، باشترە وشەکانیان پشتگوێ نەخەیت. شێرلەروی تەندروستییەوە رەنگە ئەمڕۆ زۆر هەست بە باشی نەکەیت، پێویستە زیاتر سەرنجت بخەیتە سەر ئەو شتانەی واتلێدەکات هەست بە ئاسودەیی بکەیت، خۆت ماندو مەکە لە ئێستادا، لەروی سۆزدارییەوە رەنگە ناکۆکی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت روبدات. فەریکلە ژیانی تایبەتیت روبەڕوی چەند گرفتێک دەبیتەوە، ئەمەش نیگەران و خەمبارت دەکات، پێویستە چارەسەری گونجاو بدۆزیتەوە، لەروی پیشەییەوە رۆژێکی گرنگە، بڕیارەکانت بە وریایی بدە، لەلایەنی تەندروستییەوە رەنگە هەندێک لە پارەکانت بۆ پزیشک و دەرمان تەرخان بکەیت. تەرازولەدایکبوانی ئەم بورجە ئەمڕۆ هەست بە ئارامی دەکەن، هیچ جۆرە نیگەرانییەکیان نییە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆیستەکەت زۆر بەهێز دەبێت، لەروی داراییەوە پارەکانت بەبێ بیرکردنەوە خەرج مەکە بۆئەوەی روبەڕوی گرفت نەبیتەوە. دوپشکلەپێناو تەندروستیت دوربکەوەرەوە لە سترێس و نیگەرانی زۆر، چونکە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستیت، ئەگەر لەلایەنی سۆزدارییەوە پێشنیازی پەیوەندی نوێت بۆ کرا، بەپەلە بڕیار مەدە. کەوانگرنگی کات بزانە و لە شتی بێسوددا بەهەدەری مەدە، لە ئێستادا پێویستە بایەخ بەلایەنی پیشەیی بدەیت و زیاتر کارەکانت بە باشی ئەنجامبدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەو کارانە ئەنجام مەدە کە خۆشەویستەکەت نیگەرانت دەکات. گیسکلەلایەنی پیشەییەوە کاتێکی باشە بۆئەوەی تواناکانت دەربخەیت، مەترسە لەوەی کەسانی دیکە بڕیارت لەسەر بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت پاڵپشتیت دەکات، تەندروستیت باشە. سەتڵئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لاوازە ئەوا ئەمڕۆ رۆژێکی باشە بۆئەوەی دوبارە پەیوەندیتان بەهێز بکەیتەوە، لەروی پیشەییەوە بیرۆکەکانت بەکاربهێنە بۆئەوەی زیاتر بەرەوپێشەوە بڕۆیت، لەروی تەندروستییەوە دوربکەوەرەوە لە خواردنی تیژ. نەهەنگبەختێکی باشت دەبێت لە تەواوی ئەو کارانەی ئەنجامیان دەدەیت، چانسی سەرکەوتنت زۆرە، گۆڕانکاری لە ژیانی تایبەتیت رودەدات و بە هەمان شێوازی ئێستات نامێنیتەوە، لەروی داراییەوە کێشەکانت چارەسەر دەکەیت.
ئەمڕۆ شەممە 2020/10/10، ماڵپەڕی زانکۆلاین کارا کرا و قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە https://www.regayzanko.com/main.php
دیارعادل - باڵکێش ئەمڕۆ شەمە ڕێکەوتی 10/10/ 2020 لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی دکتۆردارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق و پارێزگاری سلێمانی پڕۆژەی ڕوو پێویی هەژارییان لە عێڕاق ڕاگەیاند. محەممەد عەلی پەیامنێری باڵکێش پێیڕاگەیاندین: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەر یەکە لە وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان و وەزیری پلاندانانی عێڕاق و پارێزگاری سلێمانی پڕۆژەی ڕوپێویی هەژارییان لە عێراق ڕاگەیاند. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند"ئامانج لەم پڕۆژەیە، ڕوپێویکردنی ڕێژەی هەژارییە لە عێڕاق و کوردستان. هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دروستکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییە بۆ گوندنشینان. پارێزگاری سلێمانی وتی" تێچووی پڕۆژەکە تەنها بۆ پارێزگای سلێمانی 9 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە" هەر لەو کۆنگرەڕۆژنامەوانییەدا دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەررێمی کوردستان ڕایگەیاند: کە ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان 9 %یە و پارێزگای دهۆک بەپلەی یەکەم دێت و پاشان سلێمانی پلەی دووهەم. ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی و ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژەی هەژاری بۆ سەروو %31 بەرز دەبێتەوە.
د.ع ئەمڕۆ نوسەر و شاعیری کورد ع.ع شەونم بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانی لە دەستدا. خاوەنی سرودی "جەژنە جەژنە کوردستانە" ع.ع شەونم نوسەر و شاعیری دیاری کوردستان بەیانی ئەمڕۆ بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لە تەمەنی 91 ساڵی لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستدا. ع.ع شەونم ناوی تەواوی ( عەلی عەبدوڵا شەونم )ە. خاوەنی بەرهەمی شیعری "جەژنە جەژنە کوردستانە"یە
بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە قوتابخانەکان بە ڕووی پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتیدا کرانەوە. ئەمڕۆ شەممە 2020/10/10، وەزارەری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کرانەوەی ناوەندەکانی خوێندنی بە ڕووی قوتابیانی پۆلی یەک و دووی بنەڕەتی لەنێو قوتابخانەکاندا ڕاگەیاند و قوتابیان دەستیان کرد بە دەوامی فەڕمی خۆیان. ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سیستەمی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ قوتابیانی پۆلەکانی سێی بنەڕەتی تاوەکو یانزدەی ئامادەیی کارا دەبێت.