هەواڵ

دەوامی قوتابیانی پۆلی یەک و دووی بنەڕەتی دەستیپێکرد

10-10-2020
دەوامی قوتابیانی پۆلی یەک و دووی بنەڕەتی دەستیپێکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە قوتابخانەکان بە ڕووی پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتیدا کرانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 2020/10/10، وەزارەری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کرانەوەی ناوەندەکانی خوێندنی بە ڕووی قوتابیانی پۆلی یەک و دووی بنەڕەتی لەنێو قوتابخانەکاندا ڕاگەیاند و قوتابیان دەستیان کرد بە دەوامی فەڕمی خۆیان.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سیستەمی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ قوتابیانی پۆلەکانی سێی بنەڕەتی تاوەکو یانزدەی ئامادەیی کارا دەبێت.