ئەمڕۆ دووشەممە 12/10/2020 بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەش و هەوای شارەکانی کوردستانی خستۆتەڕوو کە نزمترین پلەی گەرما لە قەزای پێنجوێن تۆمارکراوە کە 6 پلە بووە و بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە بووە. لە خوارەوە خشتەی پلەی گەرمای شارەکانی کوردستان بزانە:
دوای دابڕانێکی هەشت ساڵە، هونەرمەند هێمن گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە کە گۆرانییەکی هێمنی ڕۆمانسییە. لانە کەمال محەممەد، لە پەیجی تایبەتی خۆی پەیامێکی بۆ هێمن نووسیوە و دەڵێ" هێمن گیان پێشەکی لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم بەرهەمە نوێیەت لێ ئەکەم دوای هەشت ساڵ دابڕانت ، بە پێویستیشی ئەزانم کە بڵێم خۆم زۆر بە خۆشبەخت و خۆشحاڵ ئەزانم کە دوای ئەم دابڕانە زۆرەت منیش توانیم بەژداربم لەگەڵت تێیدا . هێمن گیان لە دوا دێڕمدا ئەمەوێت پێت بڵێم ( زۆرم خۆشەوێیت )". لانە کەمال محەممەد، هاوسەری هونەرمەند هێمنە.
دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە و دابڕان، هونەرمەندی مەکسیکی تالیا کە لە هەرێمی کوردستان بە "ماریمار" ناسراوە، نوێترین وێنەی خۆیی بڵاوکردەوە. تالیا نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەمامکی بەستووە وەکو هاندانێک بۆ خەڵک بۆ بەکارهێنانی دەمامک بۆ خۆپارێزی. تالیا ساڵی 1971 لە مەکسیک لەدایکبووە، لە سێ زنجیرە درامادا رۆڵی سەرەکی بینیوە ( ماریا مێرسیدس، ماریا کچی کچی گەڕەک و ڕۆزالیتا )، لە سەرەتای ساڵی 2000دا زنجیرەی ڕۆزالیتا پەخشکرا، کە لەو زنجیرەیەدا ڕۆڵی ماریماری دەبینی و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.
سبەی دووشەممە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان ( سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیران ) کۆدەبنەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، رێواز فایەق و مەسرور بارزانی، لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و تاوتوێی دۆخی سیاسیی و دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکێدا بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ دوو تۆمەتباریان دەسگیرکردووە کە ویستوویانە پارەی ساختە ساغ بکەنەوە. پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: ئەمڕۆ مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی 4هەزار و 600دۆلاری ئەمریکییان پێبووە و ویستوویانە پارەکە ساغی بکەنەوە. پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی وت دوای ئەوەی زانیاری تەواویان لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارە دەستکەوت، توانیان شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن. وە لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش.م.م) و (س.م.ا) کە دانیشتووی قەزای دوزن بە بڕیاری دادوەر ڕآگیراون وپەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەنراوێکی لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر بەڕێوەبردنی شنگال لە رووی ئەمنی و ئیدارییەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیارێک کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شنگال و گەلەکەی لە ناویدا جێنەگرن، قبووڵناکرێت. و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجوومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شنگال رەوا و فەرمییە. ئەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو قڕکردن هێشتەوە و رایانکرد، بەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان پاراستووە، دەڵێن "ئەو هێزەی دەبێت بکرێتە دەرەوە" ئەمەش نایاسایی، نائەخلاقی، نامرۆڤانە و بێویژدانییە. دەقی راگەیەنراوی کەجەکە "لە بەرواری ٩ی تشرینی یەکەمدا لەسەر ناوی حکومەتی عێراق و حکومەتی باشوری کوردستان راگەیێنرا کە لە بارەی دواڕۆژی شەنگالەوە رێکەوتنێک ئیمزا کراوە. وردەکاریەکان و لایەنەکانی رێکوتنەکە بە بەرفراوانی ئاشکرا نەکراون. ئەنجومەنی خۆسەریی دیمۆکراتیکی شەنگال لە راگەیێنراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان ئاگایان لەو رێکەوتنە نیە و بڕیارەکان لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوانەوە دراون و لە چاوپێکەوتن و رێکەوتنەکەدا جێگایان نەکراوەتەوە. بڕیارێک کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال و گەلەکەی لە ناویدا جێنەگرن، قبوڵ ناکریت. کۆمەڵگای ئێزدی، پارتە ئێزدیەکان، بە دەیان پەرلەمانتاری عێراق و عەشیرەتەکان پشتیوانیان لەو لێدوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگل کرد. بۆیە ئێمە پشتیوانی لە لێدوانی خاوەنە رەسەنەکانی شەنگال، ئیرادەی شەنگال و بەریوەبەرایەتی خۆسەر دەکەین. جێگەی قبوڵکردن نیە، ئەو کەسانەی ئێزدیەکانیان لە ناو کۆمەڵکوژیدا هێشتەوە، بڕیاریان لەسەر بدەن لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، کاتێک داعش هێرشی کرد، ئەوانەی کۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو کۆمەڵکوژی و فەرماندا هێشتەوە، جێگەی قبوڵ نیە کە رۆڵەکانی شەنگال کە شەنگالیان رزگار کرد لە دەرەوەی یاساکان و ئەو هێزەی بڕیاری لەسەر دراوە، بهێڵنەوە. ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال رەوا و فەرمینە. ئەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان لە ناو قڕکردن هێشتەوە و رایانکرد، بەوانەی کە کۆمەڵگای ئێزدیان پاراستووە، دەڵێن، 'ئەو هێزەی دەبێت بکرێتە دەرەوە'، ئەمەش نایاسایی، نائەخلاقی، نامرۆڤانە و بێویژدانیە. ئەوانەی بوون بە هۆکاری ئەوەی ژنانی ئیزدی لە بازاڕەکانی کۆیلایەتیدا بفرۆشرێن، نابێت لە بارەی کۆمەڵگای ئێزدی و شەنگالەوە خاوەن بڕیار بن. بەو واتایە دەێت کە لە دواڕۆژیشدا فەرمان و کۆمەڵکوژیەکان بەردەوام دەبن ئەو رێکەوتن و چاوپێکەتنانەی جێگا بۆ ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکراتیکی شەنگال و گەلی شەنگال ناکەنەوە، بە واتای پشتگوێخستنی ئیرادەی کۆمەڵگای کوردی ئێزدیی شەنگال دێت. فەلاکەتە گەورەترەکەش ئەوەیە کە ئەمانە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوە دەچێت. ئەو رێکەوتن و چاوپێکەوتنانەی لە پشت دەرگا داخراوەکان و بە دیپلۆماسیەکی شاراوە و بە شیوازی 'کردم و روویدا' بەو واتایە دێت کە لە دوارۆژیشدا فەرمان و کۆمەڵکوژی بەسەر کۆمەڵگای ئێزدیدا بەردەوام دەبیت. ئەو لێدوانانە شەرمەزار دەکەین راگەیاندنی پەدەکە، وەکو ناوەندی شەڕی تایبەت پرۆپاگەندە دەکات و دەڵێت "هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکە دەردەخرێن". بەم پرۆپاگەندەیە ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئامانجی ئەم رێکەوتنە شاراوەیە چیە کە گەلی شەنگال لەناویدا نیە. گەریلاکانی هەپەگە دوای ئەوەی کۆمەڵگای ئێزدیی لە فەرمان و قڕکردن رزگار کرد، پاراستنی ئاسایشی شەنگالیان رادەستی یەبەشە/یەژەشە کردەوە کە پێک هاتوون لە دانیشتووانی ئێزدیی هەرێمەکە و دواتر لە هەرێمەکە کشانەوە. ئێمە ئەو لێدوانانە شەرمەزار دەکەین کە بەشێکن لە پرۆپاگەندەی قێزەوەن و رەشکردن کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێت. شتێکی سرۆشتیە کە بەڕیوەبەرایەتی خۆسەر کە کۆمەڵگای ئێزدیی شەنگال خۆی بە رێگای ئەوەوە بەرێوە ببات، لە ناو گوتوبێژەکانی دوارۆژیاندا، ببن بە ئەکتەری سەرەکی. مەرجە کە قۆناغی چاوپێکەوتن و بڕیاردان بە بەشداریی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەرێوە ببرێت، چونکە ئەو بەڕێوەبەریە نوێنەرایەتی گەلی شەنگال دەکات. هەڵوێستەکانی دەرەوەی ئەمە مەترسیدارن و جێگای قبوڵکردن نین. دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک دەست بە جموجوڵ بکات دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک لە دژی ئەم بارودۆخە هەڵوێستی خۆی بنوێنێت و دەست بە جموجوڵ بکات. لە راستیدا ماوەی ٦ ساڵە سیستمێکی پاراستن و بەڕێوەبەری لەسەر بنەمای خۆسەری لە شەنگال بوونی هەیە. بۆ ئەوەی ئەمە لە چوارچێوەی پەیمانەکاندا قبوڵ بکرێت، دەبێت بە بێوەستان تێکۆشان بەڕێوە بچێت. ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە ناڕاستانە کە مەترسیان هەیە بۆ سەر ژیان و دوارۆژی کۆمەڵگای ئێزدی، هەڵوێستیان بنوێنن." حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 2020/10/10 دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیان لەسەر شارۆچکەی شنگال بڵاوکردەوە.
پریتینیۆ، ئەو سەگەیە کە بەهۆی کار و خزمەتەکانییەوە بە شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەڕازیل، خەریکە ناوبانگەکەی کیشوەرەکان دەبڕێت. ئۆلیڤیرا ، کاری خاوێنکردنەوەی شەقامە، ماوەیەکە سەگێکی بەناوی پریستینیۆ هەڵگرتووەتەوە و بەردەوام لەگەڵ خۆیدایە لەکارکردن. ئەو سەگە تەنانەت هەمان جلو بەرگی خاوەنەکی لەبەر دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی لەکاتی پاککردنەوەدا شوێن خاوەنەکەی بکەوێت و هاوکاری بکات. ئۆلیڤیرا دەڵێ"یەکەم جار لە لەکاتی یارییەکانی ئۆڵۆمپی ریۆ لە ساڵی 2016 لەگەڵ سەگەکە ئاشنابوون، لەوکاتەوە تائێستا هەموو کاتەکانیان بەیەکەوەیە و لە پاککردنەوەدا هاوکارییەکی زۆری دەکات". ئۆلیڤیرا ئاشکرای کرد، کە کاتێک خەریکی پاککردنەوە بووە لە یەکێک لە شەقامەکان لە بەنزینخانەیەک بە رێککەوت چاوی بە سەگێکی بچووک و لاواز کەوتووە و هەڵیگرتووەتەوە و ئێستا ئەو هاوکارە نایابەی لێ دروستبووە.
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێ" باڵیۆزی ئەمریکا بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 کازمی و بارزانی خەڵاتکردووە و ( شنگال، ئامرلی، دووزخورماتوو، دەشتی نەینەوا و کەرکووک)ی گەڕاندووەتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان. کازم سەیادی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی مەواتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" باڵیۆزی ئەمریکا بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 کازمی و بارزانی خەڵاتکردووە و ( شنگال، ئامرلی، دووزخورماتوو، دەشتی نەینەوا و کەرکووک)ی گەڕاندووەتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان". سەیادی کە بە پەرلەمانتارێکی دژە کورد و سوننە ناسراوە، نوسیویشیەتی"کازمی دەیەوێ لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا هەموو داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات". ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان بە مستەفا کازمی-دا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران، لەم "خیانەت"ەی بێدەنگ نابن.
حکومەتی عێراق ئەو 320 ملیار دینارەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد، کە پێشتر بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەسەری رێککەوتبوون. ئەحمەد ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی عێراق بڕی 320 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ناردووە.
پۆلیسی چهمچهماڵ تۆمهتبارێكیان دەستگیر کرد كه دهستی له كوشتنی دوو خوشکەکەی شارۆچکەی چهمچهماڵ ههبووه. تۆمهتبارەکە مامی دوو کچەکە كوژراوهكانه، به بڕیاری دادوهر و بهپێی مادهی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینهوه بهردهوامه. لە سەرەتای مانگی ئەیلوول، پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوو خوشك لە لایەن باوكیانەوە كوژراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە
ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ڕەشیدی عێڕاقی ڕێنمایی دەرکرد لە بارەی بەخشینی بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرز بە ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان مردوون یان جیابوونەتەوە لە هاوسەرەکانیان. بانکی ڕەشید بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە کە وەک قەرزی بچووک بڕە پارەیەک دەبەخشن بەو ژنانەی لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە یان هاوسەرەکانیان مردوون. بە جۆرێک لە بڕی 10 ملیۆن دیناری عێڕاقی زیاتر نەبێت. ئەو پارەیە بۆ ئەوە دەبەخشرێت، تاکو ئەو ژنانە بتوانن کاری ئازادی خۆیان هەبێت کارەکانیش وەکو ( بەرگدووری - ئارایشگا - خواردەمەنی خێرا - فرۆشگای بچووک ) لە ڕێنماییەکانی پێدانی ئەو قەرزە بەخشینە دەبیت کەسانەی ئەو قەرزەکە وەردەگرن، فەرمانبەرێک پشتگیرییان بکات بە جۆرێک موڵکیکی بەردەوامی هەبێت وە %50 موچەکەی بداتەوە قیستی بانک.
زرێباری هەورامی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا ستایڵێکی نوێ دەپۆشێت و دەبێتە جێی سەرسوڕمانی فانەکانی. زرێبار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە زیاتر وەکو بازرگانێک دەردەکەوێت نەک خانمە پێشکەشکارێک، کە پێشتر بەوهۆیەوە ناوبانگی پەیداکرد. زرێبار ساڵی 1993 لەدایكبووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لە كەناڵی (NRT) دەركەوت، بەڵام چەند ساڵێکە وازی لە بێژەری هێناوە و كارگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی دامەزراندووە.