كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند، "ژن و پیاوێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە، دەشڵێت، 4 کەسی دیکەشیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە." بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لە بازگەی بانی مەقان، ژنە بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان و بەکارهێنەرێکیشیان بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووه" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "كه تۆمه‌تباره‌كان به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و دانیشتووی شاری سلێمانین و ماددە هۆشبەرەکانیان لە بەغداوە هێناوه و ویستوویانه بیبه‌نه ناو شاری سلێمانی." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "كه هێزەکانیان 4 کەسی دیکەیان لەسەر ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركردووه، یه‌كێكیان بازرگانە و 3 کەسیشیان بەکارهێنەرن، ناسنامه‌ی تۆمه‌تبارانیشی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت، کەسێکیان بە ڕەگەز سورییە و سێ کەسیشیان کوردن."
ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە کە 720 کەسیتر لە کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە و 26 کەسیتر گیانیان لە دەستداوە هەروەها 396 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئاماری ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٩) ١. پشکنین: (٥٣٢٤ پشکنینی نوێ) (٢٠٢٣ هەولێر) (٧٦٤ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان) (٢٣٧٠ دهۆك) (٢٥ هەڵەبجە) ٢. تووشبوو: (٧٢٠ تووشبووی نوێ) (٢٩١ هەولێر) (١٤٢ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان) (٢٤٦ دهۆك) (١٤ هەڵەبجە) ٣. چاکبوون: (٣٩٦ چاکبوون) (١٠٦ هەولێر) (٣٩ سلێمانی، ٣٩ گەرمیان) (٢٠٢ دهۆك) (١٠ هەڵەبجە) ٤. مردن: (٢٦ مردن) (٢ هەولێر) (٦ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٥ راپەڕین) (١١ دهۆك) (١ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٥٣٠٩١٨ (١٩١٨١٤ هەولێر، ١٢٧٤٦٥ سلێمانی، ٢٠٦٨٨٧ دهۆك، ٤٧٥٢ هەڵەبجە) تووشبوون ٥٦٤٦٥ (٢٠٦٩٦ هەولێر، ١٨١٦٥ سلێمانی، ١٥٦٠٣ دهۆك، ٢٠٠١ هەڵەبجە) چاکبوون ٣٥٢٧٦ (١٥٥٦٩ هەولێر، ١٠٨٠٠ سلێمانی، ٧٠٢٣ دهۆك، ١٨٨٤ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٩١٧١ (٤٥٢٢ هەولێر، ٦٣٤٢ سلێمانی، ٨٢٤١ دهۆك، ٦٦ هەڵەبجە) مردن ٢٠١٨ (٦٠٥ هەولێر، ١٠٢٣ سلێمانی، ٣٣٩ دهۆك، ٥١ هەڵەبجە)
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش چۆنیەتی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن مشتومڕی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌سه‌ر بەستنەوەی ناوشاری موسڵ، كە 52%ی دانیشتوانی پارێزگاكە پێكدەهێنێت، بە بەعشیقە و تلكێف و شێوازی دابه‌شكارییه‌كه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه، سه‌عید مه‌موزینی، وته‌بێژی لقی 14ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاساكه نه‌بووین، به‌ڵام زیانیش ناكه‌ین." سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه و ئاماده‌كارییه‌كانیان له‌و پارێزگایه، وتی: "ئێمه حیزبی هه‌ڵبژاردن نین، به‌رده‌وام له‌ناو خه‌ڵكی خۆمان‌داین و له‌ئێستاشه‌وه ده‌ستمان به ئاماده‌كاریی كردووه و به‌ڕێگای سه‌رده‌میانه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی خه‌ڵكی خۆمان ده‌بینین." له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانیان بۆ ڕێژه‌ی كورسییه‌كانیان له پارێزگای موسڵ، وتی: "پارتی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و پارێزگای موسڵدا هه‌یه، بۆیه كوردسییه‌كانیان ئه‌گه‌ر زیاد نه‌كات، كه‌م ناكات." تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و شێوازی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ناڕەزایه‌تی زۆری دروستكردووە له پارێزگای موسڵ، هەندێكیتریش له خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه حكومەتی عێراق 40 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە تەرخان كردووە. ڕه‌هێڵ جاف، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتیش ده‌ڵێت: "تائێستا له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان و چۆنیه‌تی دیاریكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له گفتوگۆداین و ڕێكنه‌كه‌وتووین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پێشنیار و بیرۆكه ئاماده‌كراون و تاووتوێ ده‌كرێن." شارەزایه‌كی بواری هەڵبژاردنیش لە نوسینێکدا باسی له‌وه‌كردووه: "كه دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردنەکان بەسەر 83 بازنە، بۆ گەرەنتی سەرکەوتنی 83 کورسی ژنانە، لە کۆی 320 کورسی پەرلەمانی ئێستای عێراق و ده‌شڵێت، ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بریتی دەبن لە 56 بازنەی ھەڵبژاردن و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشدەکرێن. پارێزگای نەینەوا: 31 کورسی، 8 بازنه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین: 12 كورسی 3 بازنه پارێزگای دیاله: 14 كورسی، 4 بازنه پارێزگای کەرکوك: 12 کورسی، 3 بازنە
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دانیشتوانی سنوری ناوچه‌كه ڕێگری لە کۆمپانیای نەوتی گوندی چیاسورخی سه‌ربه ناحیه‌ی قۆره‌توو ده‌كه‌ن و داوای دامەزراندن و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ دانیشتوانی سنورەکە ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، "کۆمپانیاکە پۆستەکانی کەمکردوەتەوە و دانیشتووانەکەی لە دەرفەتی کار بێبەشکردووە." ئامانج عه‌زیز، یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه كار له نه‌وتی سنووره‌كه‌ماندا ده‌كات، هه‌لی كاری نه‌ڕه‌خساندووه بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پۆسته‌كانی كه‌مكردووه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش به مافی خۆمانی ده‌زانین له‌و كۆمپانیایه دابمه‌زرێین و كاربكه‌ین." له‌وباره‌یه‌وه سه‌روه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌تووی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قین به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "داوامان له‌و هاوڵاتیانه كردووه سه‌ردانی دیوانی ناحیه‌كه‌مان بكه‌ن و یاداشتێكمان پێبده‌ن، به‌ڵام تائێستا سه‌ردانیان نه‌كردووین و هیچ یاداشتێكیشیان پێنه‌داوین." وتیشی: "بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوڵاتییانه سه‌ردانمان بكه‌ن، تائێستا نه‌هاتوون، به‌ڵام ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ڕه‌خساندین ده‌رفه‌تی كار بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه و هاوڵاتیانی تری ناوچه‌كه." له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كار له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه كه زیاتر له چوار مانگه كاره‌كانی وه‌ستاندووه، ڕایگه‌یاند: "تائێستا كۆمپانیاكه ده‌ستی به كاركردن نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێیانڕاگه‌یاندووین كه به‌م نزیكانه كاره‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه." زیاتر له چوار مانگه كۆمپانیای (پیت ئۆیڵ)ی توركی كه پێشتر كاری له نه‌وتی چیاسورخی سنوری ناحیه‌ی قۆره‌تووی سه‌ربه قه‌زای خانه‌قین ده‌كرد، كاره‌كانی وه‌ستاندووه، به‌شێك له چاودێرانی پرۆسه‌ی كاركردنی كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێن، "كۆمپانیاكه شكستیهێناوه له كاركردن و له ماوه‌ی ڕابردووش كاره‌كانی زۆر به سستی به‌ڕێوه‌چووه."
بەیانی ئەمڕۆ 12/10/2020 ئەفسەرێکی سوپای عیراق لە پاڕێزگای دیالە لە لایەن هاوڕێیەکەیەوە کوژرا. لە دوای دەمەقاڵێی نێوان دوو ئەفسەری هاوڕێ لە سوپای عێڕاق، ئەفسەرێک هاوڕێ ئەفسەرەکەی خۆی بە چەک کووشت. سەرچاوەیەکی ئاسایشی ئەوەی ڕاگەیاند ئەفسەرێکی سوپای عێڕاق بە پلەی عەقید هاوڕێ ئەفسەرەکەی بە پلەی عەمید کە بەرپرسی قوتابخانەی مەشقەکانی کەرکوشە لە ناو بارەگاکەی خۆی نزیک قەزای بلدروز لە پارێزگای دیالە کوشتووە. سەرچاوەکە باس لەوە دەکات ئەفسەرە بکوژەکە لە دوای ڕوداوەکە فیشەکێکی بە خۆیەوە ناوە و بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دواى گەمارۆی سه‌ر بانکە داراییەکانى ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە، عەبدولناسر هیمەتى، بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى ئێران سەردانى بەغدای كرد و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ش وەرگرتنى دۆلارە لە مامەڵە بازرگانییەکانى ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق و لابردنى کۆمەڵێک بەربەستى دارایى تره. ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سەردانەکەى هیمەتى و شاندی یاوه‌ری بۆ تاوتوێکردنى وەرگرتنەوەى شایستە داراییەکانى ئێرانە لە مامەڵە بازرگانییەکانی لەگەڵ عێراق و بۆ ئەوەیه قەرزەکانى ئێران لەلایەن عێراقەوە بە دۆلار بدرێتەوە. دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هیمه‌تی، مستەفا غالیب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق وتی: "لیژنەیەک پێکدەهێنین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە ئامادەبوونی چەند به‌رپرسێكی هەردوولا." ئه‌م سه‌ردانه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران بۆ عێراق دوای ئه‌وه دێت، كه ڕۆژی 8ی ئه‌م مانگه ئه‌مریكا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ١٨ بانکی سەرەکی ئێران‌دا ڕاگەیاند و وه‌زیری گه‌نجینه‌ش وتی: "سزاکان بەردەوامدەبن تا ئێران دەستبەرداری پشتیوانی چالاکی گروپە چەکدارەکان دەبێت و سنورێک بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی دادەنێت.
وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی له باره‌ى مووچەی مانگی 9 دەرکرد و بۆ هەموو گەنجینەكانشی نارد. بەگوێرەی نووسراوێک کە ئەمڕۆ دووشه‌ممه 2020/10/12، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە، ئاڕاستەی گەنجینەكان كراوە، داوا دەکات ئەو مووچەیەی لەم مانگەدا دابەش دەكرێت، لیستى مووچەى مانگى 9ى 2020 به ته‌مویلكردنى 82% ئاماده بكه‌ن. دەقی نووسراوەکەی وه‌زاره‌تى داراییە: بۆ گشت گەنجینەكانسڵاوبه‌ڕێزانلەسەر ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تمان بفه‌رموون به ئاگاداركردنه‌وه‌ی گشت فه‌رمانگه‌كان و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.لەبه‌ر ڕۆشنایی نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى فیدراڵ ژماره 13229 له 15/8/2020 و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی رۆژى چوارشه‌ممه 7/10/2020، بڕیار درا به پابه‌ندبوون به خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى فیدراڵ.
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە، داوایەک ئاراستەی یانەی وەرزشی پایسکل سواری هەولێر دەکات کە شوێنی سەلامەت بۆ راهێنان هەڵبژێرن. لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، داواکارییەک ئاراستە یانەی وەرزشی پاسکیل سواری هەولێر دەکات. دەڵێت "لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەیە پیادە و پایسکل سوار و عارەبانە لەسەر ڕێگای خێرا بڕۆن چونکە بە هۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان ئەگەری ڕوداوی جەرگبڕ هەیە" وتەبێژەکەی هاتووچۆ باس لەوە دەکات کە پێشتر بە نووسراوی فەڕمی ئاگاداری یانەکە کراوەتەوە و ناکرێت ئەو بابەتە پشتگوێ بخەن. هەروەها داوا دەکات کە شوێنی گونجاوتر بۆ ڕاهێنانی وەرزشکارەکانیان هەڵبژێرن.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو لەشیدا نەماوە و لەوانەیە لەشیشی بەرگریی دژی کۆرۆنا پەیدا کردبێ. زیاتر لە 10 ڕۆژ بەر لە ئێستا دۆناڵد ترەمپ تووشی کۆرۆنا بوو، دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا تەنیا سێ رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە و دواتر گەڕایەوە بۆ کۆشکی سپی. رۆژی یەکشەممە پزیشکە تایبەتەکەی ترەمپ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی" 10 رۆژ بەسەر توشبوونی ترەمپ تێپەڕیوە، بە پشتبەستن بە پشکنینی پی سی ئاڕ و نەمانی نیشانەی نەخۆشییەکە، ترەمپ مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەی نەماوە. ترەمپ ئامادەیی نیشانداوە بگەڕێتەوە بۆ کامپەینی هەڵبژاردنەکان و ئەمڕۆ لە فلۆریدا بەرنامەی هەیە قسە بۆ لایەنگرانی بکات.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک ناوچەی شوێنەواری نوێی دۆزیوەتەوە کە پێشتر لە ئەتڵەسی ناوچە شوێنەوارییەکانی عێڕاقدا ئاماژەیان پێنەکراوە. لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە وێنەیەکی دەستی تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتووە، باس لەوە دەکات لە سنووری ئیدارەی ناحیەی سكتان بە مەبەستی دۆزینەوە و تۆماركردنی ناوچەی شوێنەواری نوێ، لە پرۆسەیەكی رووپێویدا بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتیی گشتی شوێنەوار لە سنوری ئیدارەی ناحییەی سکتان و بە هەماهەنگی ئیدارەی ناحییەکە و هاوکاری چەند هاوڵاتییەکی ناوچەکە لە ڕێککەوتی 26/9/2020 تاکو 10/10/2020 بەردەوام بووە و بە بەكارهێنانی تەکنیکی نوێ و وێنەی ئاسمانی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، GIS و GPS بەڕێوەچوو و لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەك ناوچەی شوێنەواری نوێ دۆزرانەتەوە و تۆماركران كە پێشتر لە ئەتڵەسی ساڵی 1975 ناوچە شوێنەوارییەكانی عێراقیشدا ئاماژەیان پێنەكراوە. هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەت ئاماژە بەوە دەکات، سەرجەمی ئەندامانی ئەو تیمەی لە پڕۆسەکەدا کاریان کردووە شوێنەوارناسانی ناوخۆیی کوردستان بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 12/10/2020 سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان/ لقی هەولێر، نرخی زێڕی لە بازاڕەکانی کوردستان دیاری کرد. نرخەکان بەم شێوەیەن: عەیار 24 – 384 هەزار دینارعەیار 22 – 352 هەزار دینارعەیار 21 – 337 هەزار دینارعەیار 18 – 288 هەزار دینار
ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی بەڕێوەبردن و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، کاردانەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، زۆربەی وڵاتان پاڵپشتیی لەو رێککەوتنە دەکەن و بە بەیاننامەی فەرمی پێشوازییان لێیکردووە، لەوانە ( ئەمریکا، تورکیا، ئیسرائیل، فەرەنسا، ئوردن، میسر، نەتەوە یەگکرتووەکان و رێکخراوی قەیرانی نێودەوڵەتی..هتد)، بەڵام دوو سێ لایەن دژی رێککەوتننامەکەن ( پارتی کرێکارانی کوردستان –پەکەکە و حەشدی شەعبی ) بە ئاشكرا دژایەتی ڕێککەوتنەکە دەکەن و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ناڕاستەوخۆ کاردەکات بۆ سەرنەکەوتنی ئەو ڕێککەوتنە. حەشدی شەعبی کە هێزێکی چەکداری عێراقی نزیک لە ئێرانە، بە ئاشکرا دژی ڕێککەوتنەکەیە، کازم سەیادی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی مەواتن کە کەسایەتییەکی شیعەیە و پاڵپشتی حەشدی شەعبی دەکات، ئەو ڕێککەوتنە بە خیانەتی مستەفا کازمی وەسف دەکات و لە فەیسبووک نووسیویەتی" باڵیۆزی ئەمریکا بە جێبەجێکردنی ماددەی 140 کازمی و بارزانی خەڵاتکردووە و ( شنگال، ئامرلی، دووزخورماتوو، دەشتی نەینەوا و کەرکووک)ی گەڕاندووەتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان. هاوکات کۆما جڤاکێن کوردستان ( کەجەکە )ش لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا دژایەتی خۆیان بۆ ڕێککەوتنەکە دەربڕی و ڕەتیانکردەوە هیچ ڕێککەوتنێک قبووڵ بکەن کە ئەوانی تێدا نادیدە بگیرێ. ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات دوو ڕۆژ لەمەوبەر حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی ئەو 320 ملیار دینارە دەربڕی کە بە پێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەبێ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بنێرێ، بەڵام حەشدی شەعبی و ئێران، دەیانەوێ ئەو پارەیە وەکو کارتێکی گوشار بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەکاربهێنن و ئێستا بوونەتە لەمپەر لەبەردەم ناردنیدا، لەکاتێکدا دەبوو ڕۆژی یەکشەممە پارەکە بگات، بەڵام تا ئێستا نەنێردراوە. ئەمەش ئەو گوشارەیە کە ئێران و حەشد خستوویانەتە سەر هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش کازمی بە ناچاری کەوتووەتە ژێر باری. بۆچی شنگال بووەتە گرفت؟ حکومەتی بەشار ئەسەد و ئیسرائیل لەبارەی بەرزاییەکانی (جۆلان)ەوە ڕێککەوتوون و تەنیا ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، سووریا بەیەکجاری دەستبەرداری جۆلان دەبێ. ئێستا تاکە شوێن کە لە دەرەوەی هەژموونی ئیسرائیل بێت و بتوانرێت لێیەوە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە ئەمنیەتی ئیسرائیل بکرێت، شنگالە. چونکە لە شنگالەوە مووشەک دەگاتە خاکی ئیسرائیل، پێشتریش ئەوە ڕوویداوە و حکومەتی سەدام حوسێن کردوویەتی. ئیسرائیل نایەوێ شنگال لە دەستی حەشدی شەعبی و پەکەکە دابێ، چونکە ئەو دوو هێزە هەردووکیان لە ئێرانی نەیارییەوە نزیکن، ئەم ڕێککەوتنەی هەولێر و بەغداش لەسەر شنگال، ڕەنگە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە سەپۆت کرابێ. بەرهەم ساڵح پەیامی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان پێیە نەناردنی 320 ملیار دینارەکە لە بەغداوە و دروستبوونی کێشە لەسەر شنگال، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆدەکاتەوە. بڕیارە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقیش بەشدار دەبێت، بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرهەم ساڵح، پەیامی ئێرانی لەبارەی ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا لەسەر شنگال بۆ هەولێر هێناوە. پەکەکە و حەشد بە قائیمقامە کوردەکەی شنگال ڕازی نابن بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، قائیقامێکی نوێ بۆ قەزای شنگال هەڵدەبژێردرێت کە ئێستا خاوەنی دوو قایمقامە. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش، کاندیدێک بۆ پۆستی قائیمقامی نوێ دیاریکراوە کە کوردێکی ئێزدییە، دانیشتووی ئەڵمانیایە و دەگەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان. بەڵام پەکەکە و بەشێک لە حەشد و چەند پەرلەمانتارێکی عەرەب ناڕازین و دەڵێن: قائیمقامە نوێیەکەمان قبووڵ نییە. باڵکێش زانیویەتی کە ئەو کەسایەتییە ئێزدییە کە پێشتریش لە سنووری شنگال پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی هەبووە، لەلایەن هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە و لەم ڕۆژانەدا پارێزگاری نەینەوا فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەردەکات.