ئەو قورئانەی بەخوێنی سەدام نوسرایەوە

ئێوارەی ڕۆژی ١٩٩٦/١٢/١٣ سەدام بە نوسراوێكی دەستی لە نەخۆشخانەوە داوا لە سەرۆكایەتی دیوانی كۆمار دەكات كە عەباس جوادی خۆش نوسی عێراقی بۆ بانگ بكرێت بۆ كارێكی پێویست.

  • عەباس جواد: ئێوارە لە كاتێكدا بۆ پشوودان لە باخچەی ماڵەوە دانیشتبووین لە پر حەیدەری كوڕم بانگی كردم كەلە سەرۆكایەتی كۆمارەوە تەلەفونیان كردووە دەیانەوێت قسەت لەگەڵ بكەن لەگەڵ هێنانی ناوی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماردا شڵەژام و بیرم كردەوە هیچ كارێكم نەكردبێت كە ئێستا كاتی سزادان بێت چونكە چەند كاتژمێرێك بەسەر هەوڵی تیرۆركردنی عودەیدا تێپەڕی بوو

تەلەفونەكەم هەڵگرت و فەرمووم كرد، كەسێك كە خۆی نەناساند پێی ڕاگەیاندم كە پێویستە خۆت ئامادەبكەیت و كاتژمێرێكی دیكە ئۆتۆمبیلێك دێت بە شوێنتدا، پاش كەمتر لە كاتژمێرێك ئۆتۆمبلێكی مارسیدس كە دوو كەسی تێدا بوون گەشتەنە ماڵەكەمان

بەڕێكەوتین بێ ئەوەی بزانم بۆ كوێ دەچین، دوای نزیكەی كاتژمێرێك گەشتینە نەخۆشخانەی ابن سینا، لەگەڵ چوونە ژوورەوەدا پشكنینیان بۆ كردم و چوینە نهۆی دووهەمی نەخۆشخانەكە كە ڕێگاكە بە پاسەوان تەنرابوو.

لە كۆتایدا لەبەردەم دەرگایی ژوورێكدا ڕاوەستای وفەرموویان لێكردم و كە دەرگاكە كرایەوە سەدام حسینم بە جلی سەربازییەوە بینی، زۆر خەمبار دیاربوو جگەرەیەكی كوبی لەسەر لێوی ڕاگرتبوو

لەدوای سڵاو سەدام داوای لێبوردنی كرد ئەگەر لەكاتێكی ناوەختدا بێت كە داوای لێكردووم بێمە ئێرە، چاوی لەسەر پەنجەرەكی شوشەی بچوك بوو گوتی عودەی باری تەندروستی باش نیە و نەزرم كردووە كە بەخوێنی خۆم قورئان بنوسمەوە چونكە هیچ شتێكم نیە بەنرخ تربێت لەخوێنی خۆم، بۆ ئەم كارە تۆم هەڵبژاردووە

توشی شۆك بووم و نە دەكرا داواكە ڕەتبكەمەوە، دوای چەند ڕۆژێك دوو پاسەوان چەند كیسە خوێنێكیان هێنا و دەستم كرد بە نوسینەوەی قورئان بە خوێنی سەدام، سەرەتا كارەكە قورس بوو چونكە ڕەنگی خوێنەكە دەگۆڕا بۆیە لەسەرۆكایەتی كۆمارە خوێنەكەیان بە تێكەڵكردنی چەند مادەیەك چارەسەركرد

لەماوەی دوو ساڵدا نوسینەوەی قورئانم بە خوێنی سەدام تەواو كرد و بۆ نوسینەوەی ٢٤ لیتر خوێنم بەكارهێنا و دوای تەواو كردنی، دواتر لە دوای تەواو كردنی كارەكە سەردانی سەدامم كرد، زۆر سەرسام بوو بە كارەكە و ئۆتۆمبیلێك بڕێك پارەی وەك دیاری پێبەخشیم، لە مۆزەخانەی قورئانەكە نمایشكرا

كاتێك گوێم لە داواكەی سەدام بوو توشی شۆك بووم و نە دەكرا ڕەتی بكەمەوە، دوای چەند ڕۆژێك دوو پاسەوان چەند كیسە خوێنێكیان هێنا و دەستم كرد بە نوسینەوەی قورئان بە خوێنی سەدام، سەرەتا كارەكە قورس بوو چونكە ڕەنگی خوێنەكە دەگۆڕا بۆیە لەسەرۆكایەتی كۆمارە خوێنەكەیان بە تێكەڵكردنی چەند مادەیەك چارەسەركرد

لەماوەی دوو ساڵدا نوسینەوەی قورئانم بە خوێنی سەدام تەواو كرد و بۆ نوسینەوەی ٢٤ لیتر خوێنی سەدامم بەكارهێنا ، دواتر لە مانگی ئازاری ١٩٩٨ نوسینەوەی قورئانەكەم تەواو كرد و كاتێك سەردانی سەدامم كردو قورئانەكەم پێشكەش كرد زۆر سەرسام بوو بە كارەكە و ئۆتۆمبیلێك بڕێك پارە كە ٣٠٠٠ دۆلار بوو وەك دیاری پێبەخشیم

قورئانەكە لە ٦٠٥ لاپەڕە و ٣٣٦ هەزار پیت پێكهاتووە ساڵی ٢٠٠٠ لە مزگەوتی ام المعارك نمایشكرا، كە بەنرخترین دەستنوسی قورئانە لە ڕووی مادییەوە و نرخەكەی دەگاتە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار

  • تێبینی قورئانەكە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئێرانیەكان بەدوایدا دەگەڕان بەڵام لەلای شێخ ئەحمەد سامەڕای پارێزراو بوو تاساڵی ٢٠٠٨ ڕادەستی وەقفی سونی عێراق كرا و لە مزگەوتیام القری پارێزراو بوو،

ساڵی ٢٠١٩ لەبەر بوونی مەترسی لەسەر دزینی بۆ دەرەوەی عێراق لە شوێنێكی پارێزاو لەژێر چاودێری دەزگای هەواڵگری عێراقدا پارێزراوە وەك كۆتا پاشماوەی جەستەی سەدام.

وەرگێڕان

سەنگەر سەیدقادر

ھەواڵی زیاتر