ھاتوچۆی ھەولێر ئاگاداریێەک بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کرەوە کە سبەینێ یەکشەممە 2020/9/21، ڕێگای ھاتن بۆ نێو شاری ھەولێر لە رێگای هەولێر – پیرمامەوە لە زین ستییەوە بۆ ماس سیتی دادەخرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/20، بەڕێوبەراتی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت ” ڕێگاکە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت و رێگایەکی دیکەی بۆ شۆفێران لە هەمان رێگا دیاری دەکرێت.
داخستنی رێگاکە بۆ مەبەستی دروستکردنی ئاوەڕۆیە لەپێناو نەهێشتنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی باران لەو شوێنە.
