140 هەزار هاوبەش بە ئەلیکترۆنی پارەی کارەبایان داوە

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کارەبا نزیکەی 140 هەزار هاوبەش لە ڕێگەی پڕۆژەی ئی پسوولە و بە شێوازی ئەلیکترۆنی پارەی کارەبای مانگی یەکیان داوە، ئەم هەنگاوەش بۆ ئاسانکاری و نەهێشتنی نۆرەی دوور و درێژی بەردەم فەرمانگەکانە کە هاووڵاتیان دەتوانن لە چەند خولەکێکدا پارەکە بدەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەم مانگە هاووڵاتیان گلەییان لە زۆری پارەی کارەبا نابێت، چونکە بڕی پارەکە کەمتر دەبێتەوە. ئەمەش بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە؛

یەکەمیان: گۆڕینی کاتی پسوولەیە بۆ مانگانە و چیتر پارەی 45 ڕۆژ پێکەوە وەرناگیرێت.

دووەم: سوودمەندبوونی هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکییە لە لێخۆشبوونی 20٪ لە کاتی پارەدانی ئەلیکترۆنی کە وەک ڕەسید بۆیان دەگەڕێتەوە.

سێیەم: نەمانی سەرما و سۆڵەی سەختە لە سەرەتای مانگی دوو، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ گەرمکردنەوە و دابەزینی بڕی تێچووەکە لەسەر هاووڵاتیان.

لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری و چیتر هاونیشتمانیان پشت بە کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیستمانی نابەستن، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات.

ھەواڵی زیاتر