مەسرور بارزانی پێشوازی لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات و ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی وەرزش دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 12/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد (ئامەد سپۆر) بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی یانەکە ناهید ئەرەن کرد.


ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی یانەکە و کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو کە یەکێکە لە یانە وەرزشییە پێشەنگەکانی تورکیا . هەروەها ستایشی سەرۆکی حکومەتیان کرد بۆ پشتیوانیکردنی بواری وەرزشیی و وەرزشوانانی کوردستان و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.


لەلای خۆیەوە سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی وەرزش و وەرزشوانان کرد لە گەیاندن و پەرەپێدانی پەیامی ئاشتیی و تەبایی لە نێوان گەلاندا. سەرۆکوەزیران دەستخۆشیی لە یانەکە کرد، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشوانان دووپات کردەوە.

ھەواڵی زیاتر