ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر پهیامێكی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیام:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2724ـی كوردی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و هەولێر پایتەخت بەتایبەتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین.
ئەمساڵ کە لە نێو مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سەری ساڵی کوردی و نەورۆز پیرۆز دەکەین ئومێد دەکەین ئەم مانگە پیرۆزە و دەسپێکی بەهار و ساڵی نوێ، ببێتە ماییەی خێر و بەرەکەت و خۆشی و خۆشگوزهرانى و بهختهوهرى بۆ هەموو لایەک.
جارێکی دیکە نەورۆز و ساڵی تازەتان پیرۆز
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
30ـی ڕەشەمێی 2723
20ـی ئازاری 2024