ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2023، کاتژمێر 9:30ی بەیانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی تۆمارکردن لە پرۆژەی (هەژماری من) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەسەر دەکاتەوە.
(هەژماری من) پڕۆژەیەکە بەو هۆیەوە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف، لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری ئەلیکترۆنی راکێشانی دراو (ATM)ـەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
هەژماری من
دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.
بەهۆی دەستپێشخەریی “هەژماری من”ـهوه فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM) کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
لەگەڵ ئەوەشدا، کاردەکرێت لەسەر دابینکردنی 100 هەزار ئامێری خوێندنەوەی کارتی بانکی و دابەشکردنی بەسەر شوێن و ناوەندە بازرگانییەکان بۆ ئەوەی مامەڵەی کڕین بە کارتی بانکی بۆ هاووڵاتییان و بەشداربووانی پرۆژەی هەژماری بانکی ئاسان بکات.
هەروەها ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاری دەکات تەواوی بەشداربووانی پرۆژەکە بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانە قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی.
راگەیاندنی پرۆژەی هەژماری من
لە راگەیاندنی ئەو پرۆژەیە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، هەژماری من؛ رێگایەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و خانەنشینان دەڕەخسێنێت، بۆ ئهوهی بتوانن لە ڕێی تۆڕێک لە ئامێری ڕاکێشانی پارەوە (ATM)، مووچەکانیان وەربگرن کە لە سەرووی هەزار شوێن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەست دەبن.
هەروەها لە رێگەی هەژماری منەوە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، دەستیان بە خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی بانک دەگات؛ لەوانە قەرز، توانای پاشەکەوتکردن، حەواڵەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، توانستی پارە راکێشانی نێودەوڵەتی و پارەدانی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی راشیگەیاند، هەژماری من؛ یەکێکە لەو دەستپێشخەرییە درێژخایەنانەی کابینەی نۆیەم، کە بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و زیادکردنی خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ بازرگانی لە کوردستاندا دەیخاتەڕوو.
سوودەکانی پرۆژەی هەژماری من
پڕۆژەکە چەندین سوودی جۆراوجۆر پێشکەش بە هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکات، کە ئاسنکاری لە مامەڵە داراییەکان و سەلامەتی هەژمارە بانکییەکان وەک بنەمای سەرەکی ئەو پرۆژەیە دانراوە.
لە سوودەکانی هەژماری من بۆ هاووڵاتییان، پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی رێکوپێک و لە کاتی خۆیدا بەبێ بوونی نۆرە و کاتی زۆر، هەروەها توانای دەستڕاگەیشتن بە پارە لە هەر شوێنێکدا بە بەکارهێنانی بانکی مۆبایل/ئینتەرنێت بەبێ سەردانی لقەکان.
هاوکات مەترسیی بردنی مووچە و پاشەکەوت ناهێڵێت و دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمە داراییەکان و دروستکردنی داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکارا لە پاشەکەوتدا و کڕینی کاڵا یان خزمەتگوزاری، یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لە رێی قەرزەوە و دەستڕاگەیشتن بە پارەدانی دیجیتاڵی ئاسان دەکات.
لە سوودە ئابوورییەکانی پرۆژەی هەژماری من، بەهۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکی دا هەنگاو بە هەنگاو زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی لێدەکەوێتەوە و خەرجییەکانی بەکاربەرانیش زیاتر دەکات بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی.
رەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە کەرتی بانکیدا، لەپێناو ڕایی کردنی مامەڵە و پێداویستی فەرمانبەر و هاووڵاتییان، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی کاش و دەستپێکردنی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەکان دەهێنێتە کایەوە.
لەلایەن خۆیەوە، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی (23ـی ئایاری 2023)، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیی پرۆژەی هەژماری من لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە تەواوبوونی پرۆژەکە، کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش سوودمەندی سەرەکی دەبن لەم پرۆژەیە و چەندین خزمەتگوزاری و کارئاسانیان بۆ دەستەبەر دەکرێت.
جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من
لە (7ـی ئاداری 2023) بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەک یەکەم هەنگاوی تاقیکاری، لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتانی هەولێر، چوونە بواری جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من راگەیەندرا، کە نزیکەی 850 مووچەخۆری ئەو نەخۆشخانەیە لە رێی کارتی بانکییەوە مووچەکانیان وەرگرت.
بەگوێرەی لێدوانی سەرپەرشتیارانی پرۆژەی هەژماری من، پرۆژەکە ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت و سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار مووچەخۆرە، دەبنە خاوەنی هەژمای بانکی تایبەت بەخۆیان.
هەروەها رۆژی (15ـی ئاداری 2023) لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەبارەی پرۆژەی هەژماری من، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەنگاوەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی هەژماری من بە هەموو خەڵکی کوردستان بگات.
رۆژی سێشەممە (3ـی نیسانی 2023)، عهزیز ئهحمهد، جێگری بهڕێوهبهری نووسینگەی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان له ههڤپهیڤینێكدا لهگهڵ كوردستان24 ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژەی هەژماری من، پرۆژەیەکی ستراتیژی درێژخایەنی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروستدەکات و سوودی بۆ هاووڵاتییان، بازرگانی و حکومەتیش دەبێت.
عەزیز ئەحمەد روونیکردەوە، بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو، پێشبینیان دەکرد لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەست بەو پرۆسەیە بکەن، بەڵام توانییان لە مانگی شوباتدا، واتە چوار مانگ پێش ئەو وادەیە، یەکەم پرۆسەی تاقیکاری جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من دەستپێبکەن.
ههمیله گهردی، بهڕێوهبهری گشتی ئارتی بانك لە (4ـی ئاداری 2023) بە کوردستان24ـی راگەیاند، قۆناغی دووهمی پرۆژهی ههژماری من كه دوای كردنهوهی ژماری بانكی بۆ سهرجهم مووچهخۆرانی حكومی دهستپێدهكات، كردنهوهی ههژماری بانكییه بۆ ئهو هاووڵاتییانهی فهرمانبهرنین یان مووچهخۆری حكومی نین و روونیكردهوه، ههر هاووڵاتییهك كه تهمهنی له سهرووی 18 ساڵهوه بێت مافی ئهوهی ههیه ههژماری بانكی بكاتهوه و راشیگهیاند، بهرنامهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ ئهوهیه لهمهودوا ئهو ههژماره بانكییه به مهبهستی پارهدان بۆ ههموو مهبهستهكان بهكاربهێنێت بهتایبهتی له بازاڕدا له مامهڵهی رۆژانهی هاووڵاتییان.