مەسرور بارزانی: بڕیارەکەی ئەمڕۆی ‘دادگای فیدراڵی’ گاڵتەجاڕییە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رادەستکردنەوەی بارەگای سەرەکی پارتی لە کەرکووک، لە پەیامێکدا رایگەیاند “بڕیارێکی گاڵتەجاڕییە”.

رۆژی یەکشەممە (3ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، ” بڕیارەکەی ئەمڕۆی ‘دادگای فیدراڵی’ گاڵتەجاڕییە”.

https://twitter.com/masrourbarzani/status/1698409086507995330?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1698409086507995330%7Ctwgr%5E2a6a49f53b83b46ebba0369f15dc032ae00a75b7%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.kurdistan24.net%2Fckb%2Fstory%2F242571-D8B3DB95D8B1DB86DAA9D988DB95D8B2DB8CD8B1D8A7D986-D985DB95D8B3D8B1D988D8B1-D8A8D8A7D8B1D8B2D8A7D986DB8C%3A-D8A8DA95DB8CD8A7D8B1DB95DAA9DB95DB8C-D8A6DB95D985DA95DB86DB8C-27D8AFD8A7D8AFDAAFD8A7DB8C-D981DB8CD8AFD8B1D8A7DAB5DB8C27-DAAFD8A7DAB5D8AADB95D8ACD8A7DA95DB8CDB8CDB95

رۆژی یەکشەممە (3ـی ئەیلوولی 2023) دادگای بالای فیدڕاڵی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان راگرت و ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چۆڵکردنی بارەگاکە و رادەستکردنەوەی بە پارتی تا کاتی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە رادەگیرێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، جیاواز لە هەموو رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کە بۆ وەرگرتن و بەدواداچوون و بڕیاردان لەسەر سکاڵایەک دەیگرێتەبەر، بۆ ئەو سکاڵایەی دژی گەڕانەوەی پارتییە بۆ کەرکووک، لە رۆژێکدا سکاڵاکەی وەرگرتووە و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و بڕیاریشی بۆ دەرکردووە.

سکاڵاکەش لەلایەن وەسفی عاسی، سەرۆکی هۆزی عوبێد، کە لە دایکبووی شاری بەغدایە و ئێستا نوێنەرایەتی بەشێکی زۆری عەرەبەکانی باشووری کەرکووک دەکات لە دادگای فیدراڵی تۆمارکراوە.

ئەمە لە کاتێكدایە 25ـی مانگی رابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپاردبوو لە (1ـی ئەیلوولی 2023) بارەگاکە چۆڵ بکرێت و رادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر