هێزه‌كانی پۆلیسی خورماتوو چونه‌ته سه‌ر دوكانداره‌كانی بازاڕی (حه‌سه‌ن قه‌وان) و بازاڕی (هه‌ڵوێست)، كه چیتر مامه‌ڵه، به دۆلاره‌وه نه‌كه‌ن.
هۆشیار كه‌ریم، دواكاندارێكی بازاڕی (حه‌سه‌ن قه‌وان) له خورماتوو، ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیس، به‌ڵێنامه‌یان هێنابوو به هه‌موو دوكانداره‌كانی بازاڕه‌كه‌یان واژۆ كرد كه چیتر له دو‌كانه‌كانیان مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه نه‌كه‌ن.
تا ئێستا ئیداره و هێزه ئه‌منییه‌كانی خورماتوو له‌سه‌ر ئه‌و كاره هیچ شتێكیان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام بڕیاره هێزه‌كانی پۆلیس دوكانداره‌كانی هه‌موو بازاڕه‌كانی خورماتوو ئاگادار بكه‌نه‌وه كه چیتر مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه نه‌كه‌ن.