وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕادەگەنرێت

شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆژانی 19 و 20 و 21ـی ئەم مانگە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا کە بەدەگمەن لەم کاتەی وەرزی بەھاردا لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا پێشبینی بارانێکی لەمشێوەیە کراوە.

ئەو شارەزایە هۆشداریشی لە زیانی ئەم بارانبارینە داوە و هیوادەخوازێت بێزیان بێت.

دەشڵێت: لەمکاتەدا وەرزی زەردبوونی گژوگیایە ھەورەبرووسکە دەبێتە ھۆی مەترسیی ئاگرکەوتنەوە.

ھەواڵی زیاتر