بڕیاردەری لیژنەی دارایی: حكومه‌تی هەرێم له 48 کاتژمێردا لیستی مووچه‌ی مانگی چوار ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، پلانی حكومه‌تی هەرێم ئەوەیە له‌ماوه‌ی 48 کاتژمێردا لیستی مووچه ڕادهبگەیەنێت و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان لە ماوەیەکی کورت‌دا مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ڕۆژی سێ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی400 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشید و ڕافیدەینەوە ناردۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.