بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت ، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 28پلەى سیلیزى سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى دهۆک : 27پلەى سیلیزى کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى زاخۆ : 28 پلەى سیلیزى سۆران : 25 پلەى سیلیزى گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى