وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە پێنتاگۆن لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و ئەوان دژی هەر هەنگاوێکیشن کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتیی بەرپرسانی ئەمریکا.
ڤیدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە 7ـی ئەم مانگە راشیگەیاند، کە بەرپرسانی ئەمریکی لەگەڵ ئەو کاروانەدا بوون، بەڵام “دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا بەهۆی زۆربوونی چالاکیەکانی پە-کەکە لە سلێمانی، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانیدا داخست.
لە لایەکی ترەوە، لەکاتی گەڕانەوەی مەزڵوم عەبدی بۆ رۆژئاوای کوردستان، تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر فرۆکەخامەی سلێمانی و رۆژنامەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی رایگەیاند، کە لەنێو دژە تیرۆری یەکێتییەوە زانیاری لەبارەی شوێنی مەزڵوم عەبدی بە تورکیا دراوە.