شارەزای نەوتی نێودەوڵەتی و وەزیری پێشووی نەوتی عێراق, عیسام چەلەبی ئاشکرای کرد کە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا زیاتر لە یەک ترلیۆن و ٣١٠ ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستکەوتووە.
عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە ماوەی ١٠ ساڵدا ١٥٠ ملیار دۆلاری بۆ کۆمپانیا بیانییەکان خەرج کردووە.
وەزیری پێشووی نەوت ئاماژەی بەوەشکرد کارەکانی هەڵکەندنی بیر و تێچووەکەی 15 ملیۆن دۆلارە.
عیسام چەلەبی، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق ئەوەشی خستەروو، ئەو بڕە پارەیەی خەرج کراوە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان، بەس بوو بۆ دروستکردنی 10 پاڵاوگەی نوێ لە عێراق.
چەلەبی ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵاوگەی کەربەلا کە تا ئێستاش لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، 6 ملیار دۆلاری تێچووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پاڵاوگەی هاوشێوە لە وڵاتانی دیکە لە 3 ملیار دۆلای تێنەپەڕاندووە.