سوپای پاسداران هێزی لە سنووری هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران ئاشکرای کرد کە هێزیان بردۆتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان.

رۆژی هەینی 25-11-2022، محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزە زەمنییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، “یەکەی زرێپۆش و هێزە تایبەتییەکانیان لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای ئێران بڵاودەکەنەوە.”

فەرماندەکەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران دەڵێت، “بەتووندی رووبەڕووی هۆکارەکانی نەبوونی ئاسایش لە ناوچەکە دەبینەوە.” 

ھەواڵی زیاتر