گرووپێکی ناڕازی لەنێو بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان جیابوونەوەی خۆیان رادەگەیەنن.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو گرووپە لەلایەن کامیلی حاجی عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و سبەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جیابوونەوەی خۆیان ڕادەگەیەنن.
ئەم گرووپە چەندین کەسن کە لە دەرەنجامەکانی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی ناڕازین و پێیان وایە کۆنگرەکە نایاساییە.