شاری شنۆ بە تەواوەتی مانی گرتووە و ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری.
بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان لەسەر رەوشی شاری شنۆی رۆژھەڵاتی کوردستان کە دەست باڵکێش کەوتووە، شار بە سەربازی کراوە و تەرمی پێنج کەسیش لە نەخۆشخانەکان ماوەتەوە.
باڵکێش زانیویەتی کە ھێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە ڕەشبگیری خەڵک و تۆڕەکانی ئینتەرنێتیش بە سەختی کار دەکەن.