لە قەرەدا‌غ چەکدارێک هەشت پۆلیسی بریندارکردووە و خۆی بەدەستەوە نادا

چەکدارێک لە قەرەداغ چووەتە نێو خانوویەک و ژمارەیەک پۆلیسی بریندار کردووە.

بەپێی زانیارییەکان،  چەکدارێک لە قەرەداغ چووەتە نێو خانوویەک و ژمارەیەک پۆلیسی بریندار کردووە، تا ئیستا دیار نییە چەکداری داعشە یان نا.

بەپێی زانیاریەکان، شەش کەس برینداربوون کە سەرجەمیان پۆلیس و ئاسایشن و تۆمەتبارەکەش چەند نارنجۆکێکی هەڵداوە.  

تائێستا ئەو چەکدارە دەستگیر نەکراوە.

ھەواڵی زیاتر