ئاسایشی ھەلێر بکوژی ھەردوو مامۆستاکەی ڕاگەیاند.
د. كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌مڕۆ سێشمه‌ممه (28ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) له‌لایه‌ن قوتابییه‌ك كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، قوتابییه‌ك كه پێشتر له زانكۆی سۆران كێشه‌ی هه‌بووه و ده‌ركراوه، هه‌وڵی داوه ره‌زامه‌ندی گواستنه‌وه‌ی بۆ كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین وه‌ربگرێت، به‌ڵام به گوێره‌ی رێنماییه‌كان كاره‌كه‌ی بۆ نه‌كراوه، ئه‌ویش چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی له د. كاوان كردووه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به 5 فیشه‌ك راگری كۆلیژی یاسا و كارمه‌ندێكی پرسگه‌كه‌ی بریندار كرد.
دوای گه‌یاندنی د. كاوان بۆ نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، بكوژه‌كه دیاره و له كامیرای چاودێری ده‌رچووه، جگه له‌وه‌ی ته‌قه‌ی له د. كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلیژی یاسا و كارمه‌ندێكی پرسگه‌كه كردووه، هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی د. ئیدریس حه‌مه خان و ئه‌ویشی كوشتووه.