كۆمپانیایەكی ئەمەریكی پێشبڕكێی بۆ یەك ملیۆن کتێب دەکات و کتێبی ”لەسەر لێوارەكانی ئازادی.. مەسعود بارزانی كوردستانی بردە لێوارەكانی سەربەخۆیی” خەڵاتی یەكەمی وەرگرت”.
داڤان یەحیا، خەلیل نووسەری کتێبەکە ڕایگەیاند، کتێبەکەم لە سەردەمی ڕیفراندۆم ئامادەكردووە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و ئەمەریكا و ئەوروپا لەبەردەستە، بە زمانی ئینگلیزی ئامادەكراوە و 242 لاپەڕە لە خۆدەگرێت و لە كۆتایی ساڵی 2020 چاپ كراوە كە ناوەڕۆكی کتێبەکە ئاماژە بەو فاكتەرانە دەكات کە بوونەتە هۆی ئەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی، داوای ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی بكات.
نووسەرەکە وتیشی: ”لەلایەن كۆمپانییەكی ئەمەریكییەوە پێشبڕكێی کتێب ئامادە كرابوو، بەندەش وەك نووسەرێكی كورد بەشداریی پێشبڕكێی كۆمپانیا ئەمریكییەكەم كرد كە هەموو ساڵێك زیاتر لە یەك ملیۆن ناونیشان بەشداری لە پێشبڕكێیەكەدا دەكەن، بۆ ئەمساڵیش ئاگادار كرامەوە کتێبەکەم خەڵاتی یەكەمی پێشبڕكێیەكەی بردووەتەوە”.
ئاشكراشیكرد، بۆ جاری یەكەمە کتێبێکی كوردی لە پێشبركێیەكی جیهانیدا خەڵاتی یەكەم بە دەست دێنێت، ئەوەش جێگەی ئومێدە بۆ منی نووسەر كە بتوانم لەو ڕێگەیەوە خزمەتی میللەتی خۆم بكەم، بەتایبەتی کتێبێک لەسەر دۆزی كورد و سەربەخۆیی نووسرابێت، شانازیی پێوە دەكەم.