مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەهاوسەرەکەی کردبوو دواتر هەڵاتبوو.
دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکرایەوە لەڕووداوێکی تەقەکردن لەسنوری بنکەی پۆلیسی ڕزگاری، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو دەرکەوت کە ئافرەتێک بەفیشەک بریندار بووە، دواتر بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هەمان شەو توانرا تۆمەتبار (س، م، م) لەدایکبووی ١٩٧٦ لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر دەمانچەکەیدا.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
جێگەی ئاماژەیە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بوەو بریندارەکەش لەنەخۆشخانەیەو چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.