بەشێکی تر لە هاوکاری هاوپەیمانان گەیشتە پێشمەرگە

رۆژی 15/7/2021، بە سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەشێکی تر لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان گەیشتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە، کە پێکهاتوون لە کەلوپەل و کەرەستەی لۆجستیی سەربازی.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەم هاوکاریانە لە چوارچێوەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانە دێت، کە وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش بۆ هێزەکانی پێشمەرگەیان دابین کردووە.
وا بریارە، ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان بەردەوام بن، تاوەکو تەواوی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک بکرێن بە کەرەستەو کەلوپەلی نوێی سەربازی سەردەمیانە.
شایانی باسە ئەم پڕۆگرامی هاوکاری و پڕچەککردنەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی2014 دەستی پێکردووە و بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان کۆمەک هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.

ھەواڵی زیاتر