مامۆستا جەعفەر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، باس لە ئیرھابی فکری دەکات و دەڵێت:
ئازادی بیروباوەڕ
سادەترین مافی مرۆڤ: ئازادی بیروڕا دەربڕینە.ئێمە نە لە سەردەمی كۆیلایەتی ونە لە سەدە ناوەڕاستەكاندا دەژین.
لە هەرێمی كوردستان، هێزی سیاسی ئەوتۆ هەیە: شەووڕۆژ رەخنە لە دارو بەرد دەگرێت. جوێنی بازاڕیانە بە زۆربەی لایەنە سیاسی و نا سیاسییەكان دەدات. ئە مە بۆ خۆی هەمووی رەوایە! ئەركی سەرشانی خەڵك ، تەنیا بۆسەلماندن و ئەشەدوبیلایە..كەسێك سادەترین پێشبینی بۆ رووداوەكانی داهاتوو بڵاوبكاتەوە، ئەوان: قوشقی دەبن. سەدان دەروێش و دێوانەیان حاڵ دەیگرێت، هەرچی جوێن و توانجی دەرەوەی قاموس هەیە، لە فەیسبوك بۆت ریزدەكەن.
ئێمە بەرانبەر هیچ جەلادو پیاوكوژێكی فاشی بێدەنگیمان هەڵنەبژاردووە وهەڵنابژێرین. هەر هێز و لایەنێكی سیاسی بیەوێت بە ئامرازەكانی ئیرهابی فیكری، دەمی خەڵك دابخات، ئەوە بەتیرۆر دادەنرێت. دڵنیام خەڵكی كوردستان پاش ماوەیەكی كورت، بە رێگای یاسایی داوای قەدەغە كردنیان بۆ پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرز دەكاتەوە..
رێگە مەدەن ئازادی بیروباوەڕ پێشێل بكرێت.