پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی سێقۆڵی دەکەین.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا پارتی و یەکێتی دەڵێن: کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان بۆ ئەم قۆناغە گرنگە و پێویستە زەمینەسازی بکرێت بۆ کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتوو کە بڕیارە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئاماژەشیان بەوەکردووە، یەکهەڵوێستی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان بە تایبەتی بابەتی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی هەنوکەییە و پشتگیری هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.