وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/6، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی وەزارەت و لیواکان و یەکەی 70 و 80 دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رۆژی 3-12-2020 دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرد و رایگەیاند، دابەشکردنەکە بە لێبڕینی لەسەدا 21 دابەش دەکرێت.