بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە21-6-2023 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.
دوای ئەوەی بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق، ڕۆژی یەك شەممە 18-6-2023 وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی موچەی دەرکرد کە یەکەم وەزارەت بەوەزارەتی تەندروستی مووچەی مانگی ئایاری وەرگرت.
وابڕیاریشە ئەمرۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش بكرێت.