ھێنانی بەش

کوردستان

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كوژرا

میدیای نزیکی پەکەکە بڵاویانکردەوە، كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵایان به‌ ناوی یووسف مه‌حموود ڕه‌بانی، ناسراو به‌ رێزان جاوید، ئەندامی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، له‌ رۆژی 6ی ئاب له‌ قامیشلۆ له‌لایه‌ن درۆنی توركییه‌وه‌ كوژراوه‌.

کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بە بەشداریی بەشێک لە کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی؛ فازڵ

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باس لە دابینکردنی نەوتی ماڵان دەکات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت

هەولێر.. بە نزیكەی یەك ملیار دینار چەند پرۆژەیەک جێبەجێ کران 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار لە سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام تەواوكران كە پرۆژەكان كاریگەری باشیان

ڕوونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە

ماوەیەكە لەلایەن كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی تاوانەكانی جینۆساید و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، پرسیار دەكرێت لەبارەی ڕوفاتی قوربانیانی تاوانەكانی ئەنفال كە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی باشوری عێراق زیندەبەچاڵ كرابوون. هەر لەسەرەتای

ئومێد خۆشناو: ئاسانکاری بۆ کارکردنی بازرگانانی بەنگلادیش دەکەین

"كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان به‌نگلادیش و هه‌رێمى كوردستان" ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.9، به‌شداریمان له‌ ڕێورەسمى دەستپێکردنى كۆڕبه‌ندی ئابووری

زانیاری لەبارەی ئەو درۆنانەی بەسەر کەلاردا دەسووڕێنەوە

دوو شەوە چەند درۆنێک بەسەر شاری کەلار و دەوروبەریدا دەسووڕێنەوە و هێزە ئەمنیەکان و خەڵکیشی هەراسان کردووە. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە دەستی کەوتووە، تا ئێستا نەزانراوە درۆنەکان هی کام لایەن و وڵاتن، چونکە

وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ شاندێکى كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا کۆبووە

ئەمڕۆ سێشەممە ٩ ی ئابی ۲۰۲۲، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان (دێڤد کۆدڵ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (هيث بێڵى) سەرۆکی یەکەی ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی پێشووى یەکەی ئابووری لە

ئێف بی ئای هەڵیکوتایە سەر ماڵی ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ماڵەکەی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لەلایەن (ئێف بی ئای)ەوە هەڵکوتراوەتە سەری و بە کردەوەیەکی "ناڕەوای داواکاری گشتیی" باس دەکات، کە گومانی ئەوە دەکرێت پەیوەندیی بە رووداوەکانی 6ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021ـەوە هەبێت.

وەزارەتی کارەبا: ئەوانەی تەقەیان لە کێبڵی کارەبا کردبوو دەستگیرکران

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە ماوەیەک بوو دەستیان کردبوو بە دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا لە چەمچەماڵ و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبا کردبوو . ئەمڕۆ سێشەمە وەزارەتی