دەست بەسەر زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕی قەچاخدا گیرا
بەپێی راگەیەندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕدا لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی سنووریدا کراوە، کە لە ناو کامیۆنێکی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی لەدیوی ئێران ویستویەتی بیهێنێتە ناو هەرێمی کوردستان.
هەر لەڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، “ئەمرۆ رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤/٧/٢٠٢٠ کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە چالاکییەکی بێ وێنەدا لە کاتی پشکنینی بارھەلگرێکدا، توانیان دەست بەسەر (٢١ پارچە زێڕ)ـدا بگرن، کە دەکاتە 25 كیلۆ و 400 گر
ڕاگەیەنراوەكە باس لەوەشدەكات “ئەو بڕە زێڕە لە ناو چەکمەچەی بارھەلگرێکی عێراقیدا لە کاتی گەرانەوە حەشار درابوون و ھەوڵ درابوو بە شێوەی نایاسایی و بە قاچاخی داخلی ھەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام لە دوای دەست بە سەر داگرتنی پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەشی یاسایی گومرگی حاجی ئۆمەران کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و گومرگی”.