لە هەولێر ١٧٤ شوێن داخران_هەواڵ
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ١٧٤ شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخران.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، “لە سنوری هەر ١٠ قائیمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی یەک هەفتەدا، ١٧٤ شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی داخران.”
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە پابەندبن بە بڕیار و رێنماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، دەشڵێت، “هەر شوێن و کەس و لایەنێک پابەند نەبێت روبەڕوی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە.”
پێشتریش، لە ١ی تەمموزدا، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان دوو هەزار و ٢٦٠ شوێن داخران.