ئوم کەلسوم لە ئیسرائیل دەردەکەوێتەوە- هەواڵ
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەقامێکی شاری حەیفای ئیسرائیلیان بە ناوی ئوم کەلسومەوە کردووە.
ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شاری حەیفا شاری پێکەوەژیانی سەرجەم ئایین و ئایینزاکانە، بۆیە لیژنەی ناونانی شەقامەکان لە حەیفا بڕیاریدا شەقامێک بە ناوی ئوم کەلسومەوە بکات.
ئەفیخای ئەدرەعی وتی: ئەم هەنگاوە پێداگرییە لەسەر پێکەوەژیانی سەرجەم نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان لە ئیسرائیل، چونکە هیچ جۆرە رەگەزپەرستی و جیاکارییەک لێرەدا نییە”.
لە شاری حەیفا، جوو، کریستیان و موسڵمان دەژین، ژمارەی دانیشتوانیشی زیاتر لە 300هەزار کەسە و سێیەم گەورەشاری ئیسرائیلە.