تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا
كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا و ژمارەی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا لەو قەزایە گیانیان لەدەستداوە بوو بە 13 كەس.
قایمقامیەتی قه‌زای سەیدسادق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “كەسێكی دیكە به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا، که پیاوێکی تەمەن 50 ساڵه و دانیشتووی قه‌زای سەیدسادقە، پاش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک داخڵ بوون و خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه شەوی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه 13یەمین حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانه لە سەیدسادق”.