وتەبێژی حكومەتی ئێران: لێپرسینەوە لە سەرۆك كۆمار دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.

هەواڵ
دەربارەی بڕیاری لێپرسینەوە لە حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران، عەلی رەبیعی، وتەبێژی حكومەتی ئێران داوا دەكات، پەرلەمان لە جێگەی لێپرسینەوە لە سەرۆك كۆمار، چاره‌نووسی ئەو 68 پڕۆژە یاسایانە یەكلایی بكاتەوە، كە لە پەرلەمان پشتگوێ خراون.گوتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند “چارەسەر كردنی كێشەكان و دەرچوون لەم قەیرانەی ئێستای وڵات تێیكەوتووە، پێوسیتی بە ھاوكاری ھەموو لایەنەكان ھەیە”.

گوتەبێژی حكومەتی ئێران گوتیشی “بڕیاری لێپرسینەوە لە سەرۆك كۆمار بڕیارێكی كتوپڕ بووە و رێگەچارە نییە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان، بەڵكو دۆخی وڵات ئاڵۆزتر دەكات”.

ھەواڵی زیاتر