ئەمریكا پارە بۆ كێڵگە نەوتیەكانی سوریا و عێراق تەرخان ناكات
هەواڵ
لە پرۆژە بودجەی ساڵی 2021دا کۆنگرێسی ئەمریکا رێگە نادات پارەی ئەمریکای فیدراڵ بۆ پاراستنی کیڵگە نەوتییەکانی عێراق و سووریا خەرج بکرێت، لە بەرامبەردا پارەکە دەداتە پێشمەرگە و سووپای عیراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بودجەی ساڵی 2021 دا تایەبەت بە بودجەی سەربازی بڕیایریدا چیتر ئەو پارەیە نەدات بە پاراستنی کێڵگە نەتییەکانی عێراق و سووریا بۆ پاراستنیان لە هێرشەکانی داعش.
کۆنگرێس بڕیاریدا ئەو 700 ملیۆن دۆلارەی لە بوودجەی ساڵی 2021دا لە بەشی بودجەی سەربازی بۆ عێراق و سووریا دانراوە، بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات دابەشبکرێت، وەک هاوکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
کۆنگرێس لە بودجەی سەربازی ساڵی 2021 دا بڕی یەک ملیار و 14 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری نێودەوڵەتی بواری سەربازی داناوە، 150 ملۆیۆن دۆلار بۆ توندوتۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەی بەلکان خەرجدەکرێت، 160 ملیۆن دۆلار دەدرێتە وڵاتانی ئەفریقا، 130 ملیۆن دۆلار بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ناوەڕاست خەرج دەکرێت، بڕی 150 ملیۆن دۆلاریش بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامەی ئەردەن خەرج دەکرێت.