سێ وڵاتی نوێ دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش
هەواڵ
هەر یەک لە نەرویج، هیندستان، مەکسیک و ئیرلەندا بوونە ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی ئاسایش، کەنەداش نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەستبهێنێت بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵبژاردن بۆ ئەندامەکەی دیکە بکرێت. لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا هەریەک لە کینیا و جیبۆتی لەسەر پشکی تاکە کورسییەکەی ئەفریقا خۆیان بەربژێرکردووە.
هەروەها هەر یەک لە مەکسیک لەسەر پشکی ئەمریکای لاتین و کاریبیان، هیندستانیش لەسەر پشکی ئاسیان پاسفیک بۆ ئەنجوومەنەکە خۆیان بەربژێر کردبوو، کە هیچ رکابەرێکیان نەبوو، بۆیە بەبێ دەنگدان کورسییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشیان بەدەستهێنا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێنج ئەندامی هەمیشەیی هەیە کە پێکدێن لە: ئەمریکا، رووسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا. ئەو پێنج ئەندامە مافی ڤیتۆکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەکەیان هەیە.