كازمی داوای مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكات
هەواڵ
جەنەراڵ كینس ماكینزی فەرماندەی ناوەندیی مارێنزی ئەمریكی بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی راگەیاندووە كازمی هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاكانی حەشدی شیعیی سەر بە ئێران، ئەوانەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج.
بەرپرسە سەربازییەكەی ئەمریكا ئەوەشی گوتووە كە پێویستە وڵاتەكەی ئارام بگرێت لەو كاتەی كازمی ڕووبەڕووی گرووپێك هەژموونی سەربازی و سیاسیی بەهێز بووەتەوە.
ماكینزی پەسنی مستەفا كازمی داوە بەوەی لەو میلیشیایەی پرسیوەتەوە كە پنتاگۆن تۆمەتباری كردبوو بە ئەنجامدانی هێرشی مووشەكی بۆ سەر هێزەكانیان لە عێراق.