ماكرۆن:یەكشەممە كۆنفڕانسی ئاوەدانی بەیروت بەئۆنلاین ئەنجام دەدەین
سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە، كۆڕبەندی ئاوەدانكردنەوەی بەیروت بە ئۆنلاین ئەنجام دەدەن و دۆناڵد ترەمپ و بەشێكی زۆر لە سەركردە گەورەكانی جیهانیش لە كۆڕبەندەكەدا بەشدار دەبن
ماكڕۆن وتیشی: هەموو هەوڵێكی تەواو دەدەن كە بتوانن داهاتێكی زۆر باش بۆ بەیروت كۆبكەنەوە و ئاوەدانی بكەنەوە
ئەوە لە كاتێكدایە،ئاڵۆزی و خۆپتشاندان لە ناو بەیروت بە هۆی تەقینەوەكانەوە بەردەوامە و ئەمڕۆش وەزیری زانیاری لوبنان دەستی لەكار كێشایەوە