چیرۆكی 16 ساڵ خۆشەویستی سەرۆك وەزیرانی فنلەندا

 سەرۆك وەزیرانی فنلەندا دوایی 16 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ  گەنجێكی فنلەندی هەبوو، دوایی ئەوەی منداڵێكی كچیان لەیەكتر بوو، دواجار بڕیاریاندا  هاوسەر گیریی بكەن

سانا مارلین، سەرۆك وەزیرانی گەنجی تەمەن 34 ساڵ، كە سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیایە، ئاشكرایی كرد هاوسەرگیریی لەگەڵ خۆشەویستەكەیدا كردووە كە ماوەی 16 ساڵە پەیوەندی خۆشەویستیان پێكەوە هەیە و كچێكیشیان هەبوووە.

مارین لە سەر لاپەڕەی خۆی لە ئینستگرام، وێنەی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردەوە، كە پێش 16 ساڵ لە زانكۆ ناسیویەتی و نووسیویەتی: سوپاس بۆ راوەستانت لەگەڵ مندا.

ھەروەھا لە تێكستێكی ھاوپێچ لەگەڵ وێنەكەدا گوتوویەتی: من دڵخۆشم و سوپاسگوزارم، چونكە ژیانی خۆم ھاوبەش دەكەم لەگەڵ پیاوێك كە خۆشم دەوێت. زۆرشتمان بەیەكەوە بینی و بەشداری خۆشی و ترشی یەكترمان كرد، پشتیوانی یەكترمان كرد لە ھێوری و لە باوبۆراندا.

ھەواڵی زیاتر