سوپایی پاسداران بۆ حزبەكانی ڕۆژهەڵات: بیر لە چالاكی سەربازیی نەكەنەوە
فەرماندەیەكی باڵایی سوپایی پاسداران ، هەڕەشە لە حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات و دەڵێـ ئەگەر هەر چالاكیەكی سەربازیان لە سنورەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەبێت بەتوندی وەڵامیان دەدەنەوە و هێرشی توند دەكەنەسەریان.
حەبیب شەهسەواری، فەرماندەی سوپای پاسداران لقی ورمێی سوپایی پاسداران رایگەیاند،:بەرپرسان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت خۆیان لەو دژبەرانەی کۆماری ئیسلامی بەدوور رابگرن”
دەشڵێت::سەلامەتی و پارستنی گیانی خەڵكی و ئاسایش لە نانی شەومان گرنگترە و ئەگەر دژبەرانی کۆماری ئیسلامی بیانەوێ لەگەڵ ئەمن و ئاسایش یاریی بکەن ئەو ایاریان پێدەكرێتەوە