پۆستەكانی ترەمپ بلۆك دەكرێن

 هەردوو تۆڕیی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و تویتەر، دوو پۆستی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەیی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە بۆلۆك دەكەن.

كاتك  دۆناڵد ترەمپ  سەرۆكی ویلایەت یەكگرتوەكانی ئەمریكا چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند: کە منداڵان توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا نابنئەم لێدوانەشی لە فەیسبووك و تویتەر بڵاو كرایەوە،  لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و تویتەر دانرا، بەڵام ئەو دوو تۆڕە پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپیان بەهۆی ئەوەی زانیارییەکانی نێو پۆستەکە پشتڕاستنەکراوەتەوە بلۆک کرد.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ژمارەیی توشبوون بەڤایرۆسیی كۆڕۆنا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تادێت روو لە زیادبوون دەكات و ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و فلۆریدا رۆژانە بەرزدەبێتەوە. ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتی فلۆریدا بە تەنیا 500 هەزار کەسی تێپەراندووە.

دواین ئامارەكان بە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێماندەڵێت ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا نزیک دەبێتەوە لە پێنج ملیۆن تووشبوو، کە 161,601 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 2,540,137 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر