ماكۆرۆن: گەلی فەرەنسا هاوخەمی لوبنانە
سەركۆی فەڕەنسا بەهۆیی تەقینەوەكانی شاریی بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: گەلی فەرەنسا هاوخەمی لەگەڵ گەلی لوبنان ڕادەگەیەنێت و پشتیوانیان دەبین.
ئیمانوێڵ ماكۆرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە پەیامێكدا ڕایگەیاند: هاوخەمی گەلی لوبنانیین و داوا لە لایەنە پەیوەندی دارەكان دەكەین بەزووترین كات هۆكاریی ئەو رووداوانە بدۆزنەوە و تاوانبارەكانیان بەسزا بگەیەنن.
ئێوارەی دوێنێ 4-8-2020 دەنگی دوو تەقینەوەی گەورە لەناو بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 100 كەس كوژران و 400 كەسیش بریندار بوون.