دۆناڵد ترەمپ: تەقینەوەكانی لوبنان بەهۆیی بۆمبەوە بووە
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ڕایگەیاند: ئەوەی لە لوبنان روویداوە تەقینەوەی بۆمب بووە نەوەك تەقینەوەی ییارییە ئاگرینیەكان.
دۆناڵد ترەمپ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند: تەقینەوەکانی لوبنان بەهۆی بۆمبەوە بووە، پێمان وانییە تەقنەوەیی یارییە ئاگرینیەكان بووبێت، چونكە دەنگێكی بەهێز و ئاگرێكی گەورەیی هەبوو.
ترەمپ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە تەقینەوەکانی لوبنان قسەی کردووە و ئەوان پێیان راگەیاندووە، هۆکاری تەقینەوەکە بۆمب بووە نەک تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وتیشی: فەرماندەکان لە من باشتر دەزانن، ئەوان پێیان وایە ئەوە هێرشبووە کراوەتە سەر بەیروت.