ژماره‌ی سه‌ربازان و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چه‌ندن؟

لەو کاتەی گرژيیەکان بەهۆی رووداوەکەی کوژرانی فەرماندەی سوپای قودسی ئیرانی زیاتر دەبن، بوونی سەربازیی ئەمریکیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆکمەتر دەبێت.

ئەمریکا جگە لە بوونی زیاتر لە 82 هەزار سەرباز لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێدەچێت 14 هەزار سەربازی تر بێنێتە هەرێمەکە.

https://www.youtube.com/watch?v=g6N4__j98_k

دوای هیرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، 750  سەربازی دیكه‌ لە بەغداد جێگیر کردووە و كه‌مێك پێش ئێستاش، پنتاگۆن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی 3 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربری

ھەواڵی زیاتر