تاڵیبان 3 ڕۆژ ئاگر بەستی ڕاگەیاند
بزوتنەوەی تاڵیبان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سێ ڕۆژ ئاگربەستی یەكلایەنەی لەگەڵ حكومەتی ئەفغانستان و پاكستان ڕاگەیاند
بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە میدیا ئەمریكیەكان بڵاویان كردوەتەوە، بزوتنەوەی تالیبان ئاگربەستی یەكلایەنەی ڕاگەیاندووە و لە سێ ڕۆژی جەژندا هیج هێرش و پەلامارێك ناكەنە سەر حكومەتەكانی پاكستان و ئەفغانستان.
ئەوەلەكاتێكدایە پێشتر تاڵیبان ڕایگەیاندبوو، بەهەموو شێوەیەك دژی چالاكیەكانی هەردوو حكومەت دەوەستنەوە و چالاكی توند دژیان ئەنجام دەدەن