ڕۆحانی: ئەمریكا لەگەڵمان كۆنابێتەوە
سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند،چەندین جار داوای كۆبومەوەیان لە ویلایرتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردووە لەگەڵیان كۆ ببێتەوە بەڵام كۆنەبونەتەوە
حەسەن رووحانی، سەرۆک كۆماری ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پیشەسازیی پێترۆکیمیای وڵاتەکە کۆبوبوەوە وتی: دوای کشانەوەی ئەمریکا، ئەگەر بڵێم 23 جار داوای کۆبوونەوەم لێکراوە، هێشتا کەمم گوتووە”. ئەمریکا ساڵی 2018 لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە کشایەوە و رێککەوتنەکەی بە “خراپترین” رێککەوتن لە مێژووی ئەمریکا وەسفکرد.
سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی: زیاتر لە دوو ساڵە لەژێر تووندترین گووشاردان، “ئەمریکا وایدەزانی تەنیا چەند مانگێک بەرگەی سزا و گووشارەکانیان دەگرین و ناچاردەبین پەیوەندییان پێوەبکەین”.
رووحانی وتیشی: ئێران دڵنیایە لەوەی دەبێت دانوستاندن بکەن و ئەوان بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن، بەڵام دەبێت سەرەتا گەمارۆکانیان لەسەر لاببەن و ئەمریکا کۆتایی بە “کارە هەڵەکەی” بهێنێت.
سەرۆک كۆماری ئێران سزاکانی ئەمریکا بە “تیرۆری ئابووری” ناودەبات و پێیوایە گەمارۆکان نەک تەنیا گوشاری لەسەر حکومەتی ئێران دروستکردووە، بەڵکو خەڵکی ئێرانیشی خستووەتە دۆخێکی خراپی ئابووری.