پۆتین: ئێمە خۆمان و ئابوریەكەشمان بەهێزین

سەرۆكی روسیا ڕایگەیاند، ئەوان وڵاتێكی بەهێزیان هەیە و ئابوریی وڵاتەكەشیان وەك وڵاتەبەهێزەكانی جیهانە و خۆشیان بەبەهێزیی دەمێننەوە

ڤلادمێر پۆتین، سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند: ئەوان وڵاتێكی بەهێز و ئابوریەكی بەهێز و هەروەها كەسایەتیەكی بەهێزیان هەیە، كە هەموو جیهان ناتوانێت ئەو كەسایەتی و ئەو ئابووریە بەهێزەیان بشكێنێت كەسیش ناتوانێ كاریگەریان لەسەر دابنێت.

پۆتین وتیشی: وڵاتەكەی بەهێزە، بەبەهێزیش دەمێنێتەوە و ڕێگە بەهیچ دەستو ڵایەنێك نادەن كە وڵاتەكەیان توشی شكست و نوشست بكەن و ئەوان هەموو كارێك ئەكەن بۆ ئەوەی توانن بەهێزتر بنن، هێزی زیاتریش بۆ وڵاتەكەیان بونیاد دەنێن بۆ ئەوەی بتوانن بەبەهێزیی بمێننەوە.

ڤلادمێر پۆتین وتیشی: هێزی سەربازیی و ئابووریی وڵاتەكەی بەهێزترینەكانی جیهانە و كار لەسەر ئەوە دەكەن ڕۆڵێكی گەورە لە جیهاندا ببین بۆ ئەوەی بتوانن وڵات بە بەهێزتر لەوەی كە هەیە نیشانی جیهانی بدەن.

ئەو قسانەی ڤلادمێر پۆتین لە كاتێكدایە لەماوەیی ڕابردوودا دەستوریی وڵاتەكەی خرای دەنگدانەوە بۆ ئەوەی گۆرانكاریی ڕیشەی تێدا بكرێت كە گەورەترین گۆرانكاریی ئەوەیە كە پۆتین بتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید بكاتەوە

ھەواڵی زیاتر