كازمی: به‌مزووانه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی راده‌گه‌یه‌نین

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌سره‌، كازمی رایگه‌یاندووه‌: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، لیستی ناوی شه‌هیدانی خۆپیشانده‌ر و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاماده‌ ده‌كرێت و واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیش له‌ عیراقدا راده‌گه‌یه‌نن.


كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجامده‌ده‌ن و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پێویسته‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ به‌و به‌رپرسیارێتییه‌ كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات.


هاوكات له‌باره‌ی ناساندنی پارێزگای به‌سره‌ وه‌ك پایته‌ختی ئابووری عیراق، كازمی رایگه‌یاندووه‌: به‌سره‌ ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز پایته‌ختی ئابوورییه‌، له‌بری ئه‌وه‌ بووه‌ به‌ پایته‌ختی هه‌ژاران و لێقه‌وماوان، هه‌رگیز پایته‌ختی ئابوری نه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ كاری جددی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ ته‌واوه‌تی و راستی ببێته‌ پارێزگای ئابووری عێراق

ھەواڵی زیاتر